گه‌ڕان

Shadow Shadow

پۆلیسی هەولێر هۆکاری گیانلەدەستدانی دایک و دوو منداڵەکەى ئاشکرا کرد

2020.01.21 - 19:05
پۆلیسی هەولێر هۆکاری گیانلەدەستدانی دایک و دوو منداڵەکەى ئاشکرا کرد
ناس کورد- دوای ئەوەى ئەمڕۆ تەرمى ژنێک و دوو منداڵى لە گەڕەکى عەنکاوەى هەولێر دۆزرانەوە، پۆلیسی هەولێر لە ڕونکردنەوەیەکدا دەڵێت، "ئەو سێ هاوڵاتییە بەهۆکاری هەڵچوونی سۆباوە بووە. . ئەمڕۆ سێشەممە، 21ی کانونی دووەمی 2020، پۆلیسی هەولێر دەڵێت، "بۆ پشتڕاسکردنەوەی لێکۆلینەوەکانمان ئێستا تەرمەکان لە پزیشکی دادە بۆ ئەنجامدانی پشکنین تاکو بگەینە ڕاستی ڕووداوەکە و دواتر ڕوونکردنەوەی زیاتر دەدەینە هاوڵاتیان." .. پێشتر هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر بە ناس كوردی ڕاگەیاندبوو کە ئەمڕۆ "تەرمی سێ هاوڵاتی یەك خێزان لە گەڕەكی عەنكاوە دۆزراونەتەوە". . وتیشى ئەو سێ هاوڵاتییە لە دایکێک و کوڕەکەى و کچەکەى پێکهاتوون، لە موسڵەوە ئاوارەى هەولێر بوون. . دایکەکە لەدایکبووى ساڵى 1983 یە و کوڕەکەش ساڵى 2002 لە دایک بووە، کچەکەش ساڵى 2005 لەدایک بووە.