گه‌ڕان

Shadow Shadow

باندێکی نێودەوڵەتی بازرگانی بە مادەى هۆشبەر لە هەولێر دەستگیرکران

2020.01.21 - 17:32
باندێکی نێودەوڵەتی بازرگانی بە مادەى هۆشبەر لە هەولێر دەستگیرکران
ناس کورد- بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکانی سەر بە ئاسایشی گشتیی هەولێر دەستگیرکردنی باندێکی نێودەوڵەتی بازرگانیکردن بە مادەى هۆشبەرەکانی بە 130 کیلۆگرام مادەى "هێرۆین"ـەوە دەستگیرکرد. . ئەمرۆ سێشەممە، 21ی کانونی دووەمی 2020، بەڕێوەبەرایەتییەکە لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت، "پاش بەدواداچوونێکی ورد و داڕشتنی پلانێکی تۆکمە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان بە هەماهەنگی لەگەڵ ئاژانسی پاراستنی ئاسایشی هەرێم و دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی دادوەر، توانرا چالاکییەکی جۆری ئەنجام بدرێت بۆ دەستگیرکردنی باندێکی بازرگانی نێودەوڵەتی مادەى هۆشبەر." . دەشڵێت، باندەکە "سێ کەس بوون و سەرجەمیان دەستگیرکراونکە 130 کیلۆگرام مادەى جۆری "هێرۆین"یان پێبووە." . ئاماژەى بەوەشکردووە، "بەپێی یاسای 14ی مادە هۆشبەرەکان پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمەتبارەکان کراوەتەوە و ڕەوانەى دادگا کران.