گه‌ڕان

Shadow Shadow

بەرشەلۆنە چەند شوێنگرەوەیەکی سوارێزی دیاریکردووە و یەکێکیان دەگوازێتەوە

2020.01.21 - 17:18
بەرشەلۆنە چەند شوێنگرەوەیەکی سوارێزی دیاریکردووە و  یەکێکیان دەگوازێتەوە
ناس کورد-   لەدوای پێکانەکەی لویس سوارێز یانەی بەرشەلۆنە بەشوێن هێرشبەرێکدا وێڵە و ناوی چەند ئەستێرەیەکیش بە یانەکەوە بەستراوە، کە لە گواستنەوەی زستانەدا ڕوو لە یانەکە بکەن، کە نزیکترینیان تیمۆ ڤێرنەرە و و جگە لەویش هەریەک لە لاوتارۆ مارتینێز، ئەگوێرۆ، ئۆبامیانگ ناویان بە یاناکەوە بەستراوەتەوە. ، ڕۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی بڵاویکردووەتەوە، تیمۆ ڤێرنەر، هێرشبەری یانەی لایپزیگی ئەڵمانی یەکێکە لە ئامانجەکانی بەرشەلۆنە بۆ جێگرتنەوەی سوارێز و یانەکە دەیەوێت لە گواستنەوەی زستانەدا بیگوازێتەوە ڕیزەکانی. ، ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، یانە کەتەلۆنییەکە بڕی 30 ملیۆن یۆرۆی بۆ گواستنەوەی هێرشبەرە لاوەکەی لایپزیگ ئامادەکردووە. ، تیمۆ ڤێرنەر لە وەرزی ئەمساڵدا، لەسەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا 26 یاری ئەنجامداوە و  25 گۆڵی تۆمارکردووە و 10 گۆڵیشی بۆ هاوڕێکانی دروستکردووە. ، هاوکات جگە لە ڤێرنەر، ناوی هەریەک لە  سێرجیۆ ئەگوێرۆ، ئوبامیانگ، لاوتارۆ مارتینێز و پێدرۆ رۆدریگێز لە میدیاکانەوە دەهێندرێت بۆ چوونیان بەرەو بەرشەلۆنە. ، لویس سوارێزی ئۆرۆگوایی، بەهۆی پێکانەوە ماوەی چوار مانگ لە یاریگاکان دووردەکەوێتەوە و ئەوەش بەرشەلۆنەی توشی کێشەی گەورە کردووە لە هێڵی پێشەوەدا.