گه‌ڕان

Shadow Shadow

لە هەولێر دەستڕێژى گولە لە ئەفسەرێکى پێشمەرگە کرا و بەسەختى بریندارە

2020.01.21 - 14:35
لە هەولێر دەستڕێژى گولە لە ئەفسەرێکى پێشمەرگە کرا و بەسەختى بریندارە
ناس کورد- لەشارى هەولێر دەستڕێژى گولە لە ئەفسەرێکى سەر بە هێزەکانى 70ى پێشمەرگە کراو بەهۆیەوە بەسەختى برینداربوو. . مستەفا چاوڕەش فەرماندەى هێزەکانى 70ى یەکێتى بە ناس کوردى ڕاگەیاند "لەهەولێر تەقە لە موقەدەم سەلام رەزا کراوە و بەهۆیەوە بەسەختى برینداربووە و ڕەوانەى نەخۆشخانە کراوە بۆ وەرگرتنى چارەسەر. . فەرماندەكە ناوی سەلام رەمزی عەبدوڵڵایە و ناسراوە بە سەلام مەنتك، فەرماندەی فەوجە و لەگەڕەكی فەرمانبەرانى هەولێر لەلایەن کەسانى نەناسراوەوە تەقەی لێكراوە. . حاجی مەسیفی جێگری بەرپرسی مەڵبەندی هەولێرى یەکێتى لە لێدوانێکدا بە ناس کوردی ڕاگەیاند "ئەو ئەفسەرەى یەکێتى بەهۆى کێشەیەکى کۆمەڵایەتییەوە دەستڕێژى گولەى لێکراوە و دوابەدواى ڕووداوەکەش گەیەنراوەتە نەخۆشخانە".   وتیشى "ئەفسەرەکە فبشەک لەسەر و دەموچاوى دراوە، بەسەردان چووەتە هەولێر، پێش ئەوەى بگەڕێتەوە دەستڕێژى گولەى لێکراوە".