گه‌ڕان

Shadow Shadow

وەزارەتى تەندروستى هەرێم 33 کۆمپانیاى دەرمانى داخست

2020.01.21 - 13:59
وەزارەتى تەندروستى هەرێم 33 کۆمپانیاى دەرمانى داخست
  ناس کورد- وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم بڕیاریدا بە داخستن و ڕاگرتنی كارو چالاكییەكانی 33 كۆمپانیای دەرمان و پێداویستی پزیشكی. . وەزارەتی تەندروستی ئەمڕۆ (سێشەممە) لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاند "لەبەر باپەندنەبوون بە ڕێنماییەكان و پێوەری نوێی مۆڵەت نوێكردنەوە و كۆگاكردن، بڕیاردراوە بە داخستن و لە كارڕاگرتنی كاروچالاكییەكانی 33 كۆمپانیای دەرمان و پێداویستی پزیشكی لە هەرێمی كوردستان". . ئاماژە بەوەشکراوە "دوای چەندین مانگ لە ڕەخساندنی هەل بۆ نوێكردنەوە و پابەندبوونی كۆمپانیاكان بە ڕێنماییەكانی وەزارەتی تەندوستی و ئاگادار كردنەوەیان ئەو بڕیارە دراوە". . لە راگەیەندراوەکەدا وەزارەتى تەندروستى هەریەکە لە (بەڕێوبەرایەتی كوالێتی كۆنترۆڵی جۆری دەرمان و پێداویستی پزیشكی، سەندیكای دەرمانسازان، دامودەزگاكانی تەندروستی لە كەرتی گشتی و كەرتی تایبەت) ئاگادارکردووەتەوە کە بڕیارەکە لەڕۆژى دەرچوونییەوە جێبەجێدەکرێت. .