گه‌ڕان

Shadow Shadow

چەندین رێگەى سەرەکى لەشارەکان داخران

باران و سەرما خۆپیشاندەرانى عێراق سارد ناکەنەوە

2020.01.21 - 12:11
باران و سەرما خۆپیشاندەرانى عێراق سارد ناکەنەوە
    ناس کورد-   خۆپیشاندەرانى بەغدا و شارەکانى دیکەى عێراق، سەرەڕاى کەشێکى سارد و بارینى باران، چونەوە گۆڕەپانى خۆپیشاندانەکان و چەندین ڕێگەى سەرەکییان داخست و سورن لەسەر داواکارییەکانیان. . بەگوێره‌ی ئاژانسى هەواڵى فەرمى عێراقییە، خۆپیشاندەرانى بەغدا ئەمڕۆ (سێشەممە) چەندین پرد و شەقامیان داخستووە و لەسەر شەقامەکان ئاگریان کردووەتەوە. . ئاماژەى بەوەشکردووە، هەروەها خۆپیشاندەران ڕێگەى نێودەوڵەتى نێوان ناسریە و بەغدایان داخستووە، بەڵام لە ناسریە و شارۆچكه‌كانی دەوروبەرى بارودۆخ هێمنە و پرد و رێگە سەرەکییەکان کراوەن، جگە لەهەردوو پردى حەزارات و زەیتون. . هاوکات لە موسەنا، خۆپیشاندەران پردەکان و ڕێگا سەرەکییەکانیان داخستووە. لە نەجەف و دیوانیەش خۆپیشاندەران رێگا سەرەکییەکانیان داخستووە. . خۆپیشاندەران جەختدەکەنەوە تا داواکارییەکانیان جێبەجێنەکرێت دەست لە خۆپیشاندانەکانیان هەڵناگرن. . بەپێی ئەو وێنانەى دەست ناس کەوتووە دەردەکەوێت، کەشوهەواى سارد و بارینى باران خۆپیشاندەرانى سارد نەکردووەتەوە لە بەغدا و شارەکانى دیکەى باشورى عێراق. . خۆپیشاندەران لەناو شوێنى مانەوەیاندا ئامێرى تایبەت بە خۆگەرمکردنەوە بەکاردەهێنن و بەشێکیشیان جلوبەرگى تایبەتیان لەبەرکردووە تا سەرما و باران کاریگەرییان لێنەکات.   .