گه‌ڕان

Shadow Shadow

خێرایی سەروى دەنگ و هەڵگرى موشەکى زەمین بە زەمین

تایبەتمەندییەکانى پێشکەوتووترین فڕۆکەى جەنگى ئەمریکا

2020.01.20 - 23:46
تایبەتمەندییەکانى پێشکەوتووترین فڕۆکەى جەنگى ئەمریکا
ناس کورد – وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا بە هاوبەشی کۆمپانیایەکی ئەمریکی دروستکردنی فڕۆکەیەکی نوێی پێشکەوتووی ڕاگەیاند. . کۆمپانیای "سیرا"ی سەربازیی ئەمریکی بۆ خزمەتگوزارییە هونەرییەکانی فڕۆکەوانی دروستکردنی فڕۆکەیەکی نوێی بەناوی "5GAT" بۆ هێزە ئاسمانییەکانی سوپای ئەمریکا ڕاگەیاند کە لە جیلی پێنجەمی فڕۆکە شەڕکەرەکانە. . فڕۆکەکە لەجۆری فڕۆکەی بێ فرۆکەوانە و ڕۆژی 13ی کانونی دووەمی 2020، یەکەمین تاقیکردنەوەی بەچاودێری وەزارەتی بەرگری پێکراوە و چەندین ساڵ کاری لەسەر کراوە بۆ ئەوەی پێشکەوتوترین سیستەمی بۆ دابین بکرێت. . تا ئێستا بە تەواوەتی کۆمپانیا ئەمریکییەکە تایبەتمەندییەکانی فڕۆکەکەی بڵاونەکردووەتەوە بەڵام باسی لەوەکردووە، "ئەم فڕۆکە نوێیە شێوەی نزیکە لە فڕۆکەی T-38 تالۆنی ئەمریکی بەڵام زۆر لەو پێشکەوتوترە خێراییەکەی زیاترە لە خێرایی دەنگ". . نرخی ئەم فڕۆکەیە نزیکەی 10 ملیۆن دۆلارە و کۆمەڵێک تایبەتمەندی زۆری تێدایە و فڕۆکەکە بو هەردوو بواری چاودێریکردنی نهێنی و شەڕکردن بەکاردێت و بۆ مەودایەکی زۆر بەرز دەبێتەوە و لەساڵی 2006ەوە تاوەکو ساڵی 2017 کاری لەسەر کراوە بۆ پێشخستنی فرۆکەکە و تاوەکو کۆتایی ساڵی ڕابردووش هەوڵدراوە ژمارەی فڕۆکەکان زیاد بکرێت. . فڕۆکەکە لەتوانایدایە موشەکی بالیستی و زەمین بە زەمین هەڵبگرێت. درێژییەکەی 12.2 مەترە و درێژی باڵەکانی 7.3 مەتر و کێشەکەشی 4 هەزار و 350 کیلۆگرامە و پەیکەری فڕۆکەکە لەکاربۆن دروستکراوە  و لەسەدا 95%ی کاربۆنە. . بڕیارە لەماوەیەکی نزیکدا بخرێتە خزمەتی وەزارەتی بەرگری ئەمریکاوە.