گه‌ڕان

Shadow Shadow

دادگای باڵای فیدراڵی عێراق لەسەر دەركردن یان مانەوەی هێزە بیانییەكان هاتە دەنگ

2020.01.20 - 18:47
دادگای باڵای فیدراڵی عێراق لەسەر  دەركردن یان مانەوەی هێزە بیانییەكان  هاتە دەنگ
ناس کورد-   دادگای باڵای فیدراڵی عێراق ڕەتیدەكاتەوە هیچ بڕیارێكیان سەبارەت بەدەركردن یان مانەوەی هێزە بیانییەكان لەسەر خاكی عێراق دەرکردبێت. . ئەمڕۆ دووشەممە 20ى کانوونی دووەمی 2020، ئیاس ساموك، وتەبێژی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق، لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا وتی "دادگاكەمان هیچ بڕیارێكی سەبارەت بەدەركردن یان مانەوەی هێزە بیانیەكان لەسەر خاكی عیراق نەداوە". . پێنجى ئەم مانگە پەرلەمانی عێراق بڕیارێكی پەسەند كرد وحكومەتی پابەندكرد بەدەركردنی هێزە بیانییەكان لەسەر خاكی عێراق. . بڕیارەکەی پەرلەمانی عیراق دوای دوو ڕۆژ هات لە كوژرانی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی ئێرانی و ئەبو مەهدی موهەندیس، جێگری سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی عێراق  لە ئاکامی هێرشێكی فڕۆكەیەكی بێفڕكەوانی ئەمریكا لە نزیك فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا.