گه‌ڕان

Shadow Shadow

خەریكە دەوامی دەزگاكان بەرەو شكستدەڕوات

لەخۆپیشاندانەكانی ئەمڕۆی بەغدا و شارەكانی تردا كوژرا و بریندار هەیە

2020.01.20 - 11:56
لەخۆپیشاندانەكانی ئەمڕۆی بەغدا و شارەكانی تردا كوژرا و بریندار هەیە
ناس كورد- خۆپیشاندانەكان لەبەغدا و چەند شارێكی تریش بەردەوامە و بەهۆیەوە دوو كەس لەخۆپیشاندەران كوژراون، هێزە ئەمنیەكانیش بە گازی فرمێسكڕێژ هەوڵی ڕیگریكردن و بڵاوەپێكردنی خۆپیشاندەران دەدەن. . خۆپیشاندەرانی بەغداش چەند مەیدانێكیان كۆنترۆڵكردووەتەوە و گرژی و ئاڵۆزی نێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنیەكانیش بەردەوامە. . بەگوێرەی میدیاكانی عێراق، خۆپیشاندەران چوونەتە گۆڕه‌پانی تەیه‌ران و هەروەها لەسەنك و خەلانیی و پردی كۆماریش خۆپیشاندان دەستیپێكرده‌وە. . به‌گوێره‌ی میدیا عێراقییه‌كان، بەهۆی به‌كارهێنانی گازی فرمێسكڕێژەوە لەلایەن هێزە ئەمنیەكانەوە نزیكەی 37 خۆپیشاندەر توشی تەنگە نەفەسی بوون. . میدیاكانی عێراق دەشڵێن هێزەكانی بەرەنگاری ئاژاوەگێڕی توانیویانە ڕێگای سەرەكی محەمەد قاسم لەناوەندی شاری بەغدا كۆنترۆڵ بكەنه‌وه‌. . لەلایەكی ترەوە لەشاری زیقاریش،خۆپیشاندەران ڕێگای سەرەكی نێوان شارەكە و بەغدا و بەسڕە لەسەر پردی فەهدەوە داخستووە. . دوێنێش لەشاری كەربەلا هێزە ئەمنیەكان كەوتنە وێزەی خۆپیشاندەران و ژمارەیەكیان لێ دەستگیركردن و بەهۆی گازی فرمێسكرێژیشەوە ژمارەیەكیان لێ برینداركران. . خۆپیشاندەران لەشاری نەجەفیش، دەروازی سەرەكی فڕۆكەخانەی نەجەفی نێودەوڵەتی و چەند شەقامێكیان داخست بۆ پەكخستنی دەوام. . شەوی ڕابردووش خۆپیشاندەرانی مەیدانی تەحریری بەغداش لەڕاگەیەنراوێكدا داوایان كرد بۆ ئەمڕۆ (دوشەممە، 20ی كانونی دوەمی 2020)، خۆپیشاندانەكان بەرفراوان بكرێن و شارەكانی تریش بەشداری بكەن. .