گه‌ڕان

Shadow Shadow

خۆپیشانده‌رێك كوژرا و ده‌یانی تر برینداربوون

به‌غدا به‌ پێكدادان و روبه‌روبونه‌وه‌ی نوێ به‌خه‌به‌رهات

2020.01.20 - 08:51
به‌غدا به‌ پێكدادان و روبه‌روبونه‌وه‌ی نوێ به‌خه‌به‌رهات
ناس كورد- به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ (دوشه‌ممه‌) به‌هۆی پێكدادانی نێوان هێزه‌ ئه‌منییه‌كان و خۆپیشانده‌ران له‌ شاری به‌غدا خۆپیشانده‌رێك كوژرا و ده‌یانی تر بریندار بوون. . په‌یامنێری ناس كورد له‌ شاری به‌غدا رایگه‌یاند " ئه‌مڕۆ (دوشه‌ممه‌) هێزه‌ ئه‌منییه‌كان ده‌ستیانگرته‌وه‌ به‌سه‌ر رێگه‌ی محه‌مه‌د قاسم له‌ناوه‌ندی شاری به‌غدا". . ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد "له‌ناوچه‌ جیاوازه‌كانی گۆڕه‌پانی ته‌یه‌ران و شوێنه‌ نزیكه‌كانی ئه‌و گۆڕه‌پانه‌ پێكدادان و روبه‌ڕوبونه‌وه‌ له‌نێوان هێزه‌ ئه‌منییه‌كان و خۆپیشانده‌ران رویدا". . جه‌ختیشی كرده‌وه‌ "له‌ ئه‌نجامی پێكدادانی نێوان هێزه‌ ئه‌منییه‌كان و خۆپیشانده‌ران، خۆپیشانده‌رێك كوژرا و 40 خۆپیشانده‌ری تر بریندار بوون".   .