گه‌ڕان

Shadow Shadow

تیرۆرکردنی چالاکوان و پێکەنینی کۆبوونەوەی سیاسییەکان

پێش کۆتایی هاتنی مۆڵەتەکەی ناسرییە، شەقامی عێراقی دەکوڵێت

2020.01.19 - 23:38
پێش کۆتایی هاتنی مۆڵەتەکەی ناسرییە، شەقامی عێراقی دەکوڵێت
ناس کورد- خۆپیشاندان و ناڕەزاییەکانی ناوچە جیاجیاکانی عێراق ڕوویان لە هەڵکشان کردووەتەوە، لە ئێستاشدا چاوەکان لەسەر شەقامی توڕەی ناسریەیە لە باشوری وڵات، دوای ئەو مۆڵەتەی دیارییان كردبوو بۆ دەسەڵاتداران و حزبەکان بەمەبەستی ده‌ستنیشانكردنی سەرۆکوەزیرانێکی سەربەخۆ. . سبەینێ (دووشەممە) ئەو مۆڵەتە کۆتایی دێت کە خۆپیشاندەران لەو بارەیەوە دیاریانکردووە، بەبێ ئەوەی هیچ ئاماژەیەک هەبێت بۆ ئەگەری یەکلاکردنەوەی ئەو پرسە ئاڵۆزە لەلایەن حزب و دەسەڵاتدارانەوە. . خۆپیشاندەرانی ناسرییە ئەمڕۆ ئامادەکاریی تەواویانکرد بۆ دەستپێکردنی خۆپیشاندانی بەرفراوان، لەدوای کۆتایی هاتنی مۆڵەتەکەیان. پەیامنێری ناس ڕایگەیاند، خۆپیشاندەران بە تایە چواردەورەی شەقام و گۆڕەپانەکانیان لەچەندین شوێن گرتووە، وەک ئامادەکاریی بۆ خۆپیشاندانی بەرفراوان و داخستنی ڕێگاکان. . عەلا رکابی چالاکوانی ناسرییە کە خاوەنی دیاریکردنی مۆڵەتە یەک هەفتەییەکەیە ڕایگەیاند "هەڵکشانی چالاکییەکانیان تاوان نییە، بەپێی پێوەرە جیهانییەکان ئەنجامیان دەدەن". . وتیشی "ئێمە سێ داواکاری سەرەکیمان هەیە، کە بریتین لە دیاریکردنی کاتی هەڵبژاردن، پەسەندکردنی یاسای هەڵبژاردن، دیاریکردنی کەسێکی شارەزا بۆ سەرۆک وەزیران، کە حکومەتێکی سەربەخۆ پێکبهێنێت و ئامادەکاریی بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو بکات". لەگەڵ ئامادەکاریییەکانی خۆپیشاندەرانی ناسرییە، پۆلیس و هێزە ئەمنییەکان لە ناوچە جیاجیاکانی دیکەی عێراق کەوتوونەتە ئامادەباشییەوە. . سەرچاوەیەکی ئەمنی لە پارێزگای دیوانییە بە ناس کوردی ڕاگەیاند، پۆلیسی پارێزگاکە بەپێی فەرمانێک کە لە بەغداوە هاتووە، خراونەتە ئینزاری جۆی جیمەوە کە دوایین پلەی ئاگادارییە. . هاوکات خۆپیشاندەرانی قەزای شەترە لە پارێزگای زیقار رژانە سەر شەقام، پێش چەند کاتژمێرێک لە کۆتایی هاتنی مۆڵەتەکەی ناسرییە، کە تا ئێستا هیچ ئاماژەیەک نییە بۆ وەڵامدانەوەیان لەلایەن حزب و دەسەڵاتدارانەوە. . لە پارێزگای بەسرەش، هێزە ئەمنییەکان بڵاوەیان بە خۆپیشاندانێک کرد لەبەردەم بنکەی پۆلیس و باس لە تیرۆرکردنی چالاکوانێکیش دەکرێت. . پەیامنێری ناس ڕایگەیاند، دەیان خۆپیشاندەر لەبەردەم فەرماندەیی پۆلیس گردبوونەتەوە، بەڵام لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە راوەدونران و بڵاوەیان پێکرا. . هەروەها چالاکوانان باس لە تیرۆرکردنی لوئەی حەلەفی چالاکوانی دیاریکردنی خۆپیشاندانەکان دەکەن لە ناوەڕاستی بەسرە. هاوکات لە واست، خۆپیشاندەران رژانە سەر شەقام و ڕێگەیەکی سەرەکیان داخست کە کوت بە بەغداوە دەبەستێتەوە. هه‌روه‌ها له‌ به‌غداش خه‌ڵكێكی زۆر رژانه‌ سه‌ر شه‌قام و هێزه‌ ئه‌منییه‌كانیش رووبه‌روویان بوونه‌ته‌وه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ چه‌ندین خۆپیشاندان برینداره‌. . لەسەر ئاستی سیاسی، تا ئێستا هیچ هەنگاوێکی ڕوون دیار نییە بە ئاڕاستەی دیاریکردنی سەرۆکوەزیرانێک کە شەقام داوایدەکات. هەریەکە لە نوری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا و عەمار حەکیم کۆبوونەوە بۆ تاوتوێکردنی پرسی دیاریکردنی سەرۆک وەزیرانی نوێ. .