گه‌ڕان

Shadow Shadow

سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم: نێچیرڤان بارزانی و دۆناڵد تره‌مپ كۆده‌بنه‌وه‌

2020.01.19 - 20:03
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم: نێچیرڤان بارزانی و دۆناڵد تره‌مپ كۆده‌بنه‌وه‌
ناس كورد- سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ و تیایدا ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌ له‌میانه‌ی به‌شداریكردنی له‌ كۆڕبه‌ندی ئابوریی جیهانی داڤۆسدا نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا كۆده‌بێته‌وه‌. . به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان به‌ داوه‌تێكى فه‌رمى به‌شدارى له‌ كۆڕبه‌ندى ئابووريى جيهانيى داڤۆسدا ده‌كات كه‌ ڕۆژانى 21 تا 24ى ئه‌م مانگه‌ له‌ يادى په‌نجا ساڵه‌ى دامه‌زراندنيدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت و تيايدا به‌ ناونيشانى لەپێناو جیھانێکی یەکگرتووی گەشەسەندووی بەردەوامدا، تيشك ده‌خرێته‌ سه‌ر پرسه‌ جيهانييه‌كانى تايبه‌ت به‌ ئابوورى و سياسه‌ت و ئاسايش و سه‌قامگيرى". . له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا رونكراوه‌ته‌وه‌، نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا و ئه‌نتۆنيۆ گۆتێرێز، سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان و ژماره‌ك له‌ سه‌ركرده‌ و وه‌زيران و به‌رپرسانى باڵاى وڵاتان كۆده‌بێته‌وه‌. . راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات "له‌ كۆبوونه‌وه‌كاندا په‌ره‌پێدانى په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى و سياسه‌ت و هه‌ڵوێستى هه‌رێم و گۆڕينه‌وه‌ى بيروڕا ده‌رباره‌ى پرسه‌ هه‌رێمى و جيهانييه‌كان تاوتوێ ده‌كرێن". . جه‌ختیشكراوه‌ته‌وه‌ "له ميانى به‌شداريكردنيدا، نێچيرڤان بارزانی له‌ دانیشتنێکی داڤۆسدا به‌ ناونيشانى “ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستى ناسه‌قامگير” قسه‌ ده‌کات. تيايدا لێكه‌وته‌ درێژخايه‌نه‌كانى ئاڵۆزى و پشێوييه‌‌ به‌رده‌وامه‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست‌ كه‌ بوونه‌ته‌ سه‌رچاوه‌ى ترس و نيگه‌رانييه‌كى گه‌وره‌ى جيهانى و ناوچه‌يى باس ده‌كرێن و تيشك ده‌خرێته‌ سه‌ر كاريگه‌ريى ستراتيژيى قه‌يرانى ئێستا له‌سه‌ر ئاشتى و سه‌قامگيرى له‌ كه‌نداو، عێراق و سووريا. .