گه‌ڕان

Shadow Shadow

ئەو دامەزراوەیە وەڵامی داواكارییەكانمانی نەداوەتەوە

خۆپیشاندەرانی كەربەلا نوسینگەی پەرلەمانیان داخست

2020.01.19 - 18:30
خۆپیشاندەرانی كەربەلا نوسینگەی پەرلەمانیان داخست
  ناس کورد-   خۆپیشاندەرانى کەربەلا دەرگاى نوسینگەى پەرلەمانى عێراقیان داخست، وەک ناڕەزاییەک لەبەرانبەر وەڵامنەدانەوەى داواکاریى خۆپیشاندەران لەلایەن پەرلەمانەوە. . سەرچاوەیەکى ئاگادار لەکەربەلاوە بەناس کوردى ڕاگەیاند، ئەمڕۆ (یەکشەممە، 19ى کانونى دووەمى 2020)، ژمارەیەک لە خۆپیشاندەران لەبەردەم نوسینگەى پەرلەمانى عێراق گردبوونەوە، دواتر دەرگا سەرەکییەکانیان داخست و دروشمیان لەدژى پەرلەمان وتەوە کە وەڵامى خواست و داواکارییەکانى خۆپیشاندەرانى نەداوەتەوە. . لەلایەکى ترەوە، سەرچاوەیەک لەپەرلەمانى عێراقەوە بەناس کوردى وت، کۆبوونەوەکەى ئەمڕۆى پەرلەمان کە بڕیار بوو ئەنجامبدرێت بەهۆى تەواونەکردنى ڕێژەى یاسایی ئەندامانەوە نەکراوە، بەهۆیەوە سەرۆکایەتى پەرلەمان بەئامادەبوونى 70 پەرلەمانتار پەناى بردووەتە بەر كۆبوونەوەی ڕاوێژکاریى. . به‌گوێره‌ی بەرنامەی كاری كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی پەرلەمان، بڕیاربوو تاوتوێى حەوت خاڵ بكرێت، لەوانە خوێندنەوەی یەكەم بۆ كۆمەڵێك پڕۆژە یاسا و دەنگدان بۆ پڕۆژە یاسایەكیش تایبەت بە دارایی و كارگێڕیی. .