گه‌ڕان

Shadow Shadow

پزیشکێکى چاو: فرمێسکی دەستکرد بۆ هەموو کەسێک پێویستە

2020.01.19 - 17:22
پزیشکێکى چاو: فرمێسکی دەستکرد بۆ هەموو کەسێک پێویستە
ناس کورد- پزیشکێکی پسپۆڕی چاو دەڵێت، وشکبوونەوەی چاو یەکێکە لەو گرفتە بەربڵاوانەی لەئێستادا زۆر کەس توشی دەبن و ڕێنمایی هاووڵاتیان دەکات، لە هەندێک کاتدا فرمێسکی دەستکرد بەکاربهێنن. . ماکۆک محەمەد، پزیشکی نەشتەرگەری نەخۆشییەکانی چاو ئاماژەى بەوەکردووە "وشکبوونەوەی چاو یەکێکە لەو گرفتانەی چاو کە لە ئێستادا زۆرێک لە خەڵکی تووشی ئەبن، بەهۆیەوە فرمێسکی چاو بەشی تەڕکردن و بە تەندروستی هێشتنەوەی چاوەکان ناکات". . ئەو پزیشکە ئاماژەی بەوەکردووە، باشترە قەترەی فرمێسک بەکاربهێنرێت لەم کاتانەدا: . ٭ هەرشەوێک درەنگ خەوتی بەکاری بهێنە. . ٭ هەرکات زۆر تەماشای شاشەی مۆبایل و ئامێرەکانی دیکەت کرد بەکاری بهێنە. . ٭ هەرکات لە حەمام هاتیتە دەرەوە بەکاری بهێنە. . ٭ هەرکات لە گه‌شت و سەیران گەڕایتەوە بەکاری بهێنە. . ٭ هەرکات بۆ ماوەیەکی زۆر شۆفێریت کرد بەکاری بهێنە. . ٭ هەرکات تەپوتۆز و گەرما هەبوو بەکاری بهێنە. . ٭ هەرکات چاوت سووربوەوە یان کزایەوە بەکاری بهێنە. . ٭ هەرکات هەستت بە قورسی چاوەکانت کرد بەکاری بهێنە. . ٭ ئەگەر هیچ گرفتێکیشت نەبوو ئەتوانی بەکاری بهێنیت بۆ ڕوونکردنەوەی چاوەکانت. .