گه‌ڕان

Shadow Shadow

ڕاهێنەری نوێی بەرشەلۆنە یاریزانەکانی لە مەترسییەک ئاگاداردەکاتەوە

2020.01.19 - 15:59
ڕاهێنەری نوێی بەرشەلۆنە یاریزانەکانی لە مەترسییەک ئاگاداردەکاتەوە
ناس کورد- کیکی سیتینی ڕاهێنەری نوێی بەرشەلۆنە هۆشداری لە یارییەکەی ئەمشەو بە یاریزانەکانی دەدات و دەڵێت، ئەوان لە گەڕی پێشوو ئاستێکی بەرزیان پێشکەشکرد و دەیانەوێت دووبارەی بکەنەوە. ، كیكێ سێتین، ڕاهێنەری نوێی بەرشەلۆنە بەر لە یارییەکەی ئەمشەویان بەرامبەر یانەی گرانادا، له‌ كۆنگره‌ی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: " گرانادا هیواده‌خوازێت ئه‌نجامی یاریی گه‌ڕی چوون دووباره‌ بكاته‌وه‌، چونكه‌ ئه‌وان لەو یارییەدا ئاستێکی بەرزیان پێشکەشکرد، بۆیە یاریزانەکانم ئاگادارکردووەتەوە لە یارییەکە کە یارییەکەی ئاسان نابێت". ، وتیشی: "پێم سه‌یربوو كه‌ یاریزانه‌كانم زۆر به‌خێرایی رازی بوون به‌و گۆڕانگارییانه‌ی من ئه‌نجامم دان، زۆر ڕازیم لە ئاستی كاركردنیان و تواناكانیان و زوو تێگه‌یشتن له‌ هه‌ر شتێك كه‌ داوایان لێده‌كه‌م. ، دەربارەی گواستنەوەی یاریزانی نوێش ئاماژەی بەوەکرد: "ده‌مه‌وێ له‌وه‌ تێبگه‌م كه‌ ئێمه‌ یاریزانی چۆنمان هه‌یه‌، ئینجا بیر له‌ گواستنه‌وه‌كان بكه‌مه‌وه‌، هێشتا بۆ ئه‌وه‌ كاتمان به‌ده‌سته‌وه‌یه‌". ، ئه‌مشه‌و له‌ میانی یارییەکانی هەفتەی 20ی لالیگادا، کاتژمێر 11:00 به‌ كاتی هەرێمی كوردستان یانەی بەرشەلۆنە میواندای یانەی گرانادا دەکات و ئەوە یەکەم یاری کیکی سیتینی ڕاهێنەری نوێ دەبێت.