گه‌ڕان

Shadow Shadow

دروشم لەدژی ئێران و ئەمریکا دەوترێتەوە

لە نەجەف وێنەى سولەیمانی و موهەندیس سوتێنرا.. تەحریریش جمەى دێت لە خوێندکاران

2020.01.19 - 14:47
لە نەجەف وێنەى سولەیمانی و موهەندیس سوتێنرا.. تەحریریش جمەى دێت لە خوێندکاران
ناس کورد- ئەمڕۆ چەند کەسێکی نەناسراو وێنەى قاسم سولەیمانی و مەهدی موهەندیسیان لە ناوەڕاست شاری نەجەف سوتاند. . لە گرتە ڤیدیۆییەکدا کە ئەمڕۆ یەکشەممە، 19ی کانونی دووەمی 2020، گیراوە و ناس کورد دەستیکەوتووە دەردەکەوێت کە "وێنەکە لە نێوان شەقامێکی نەجەفدا دانراوە، بەڵام کەسانی نەناسراو ئاگریان تێبەرداوە و سوتاوە." [video width="304" height="640" mp4="https://www.nasnews.com/assets/uploads/2020/01/video-1579426288.mp4"][/video] . هاوکات چەند کەسێکی نەناسراو بارەگای "بزوتنەوەى وەفا"یان لە نەجەف سوتاند. [video width="576" height="320" mp4="https://www.nasnews.com/assets/uploads/2020/01/video-1579429776.mp4"][/video] هاوکات هەر ئەمڕۆ و لەدوای گردبوونەوەیان لە بەردەم وەزارەتى خوێندنی باڵای عێراق، خوێندکارانی خۆپیشاندەر چوونەسەر ناو گۆڕەپانی تەحریر. . لە چەند گرتە ڤیدیۆیی و وێنەیەکدا دەردەکەوێت کە ئاپۆڕایەکی زۆری خۆپیشاندەران بەژێر پردی گۆڕەپانی تەحریردا دەچن و خوێندکاران دروشم لەدژی ئێران و ئەمریکا دەڵێنەوە. . هاوکات هەر ئەمڕۆ، بەشێک لە هێزە ئەمنییەکان بە گازی فرمێسکڕێژ هێرشیان کردە سەر خۆپیشاندەران لە گۆڕەپانی تەیەران و سنک.   [video width="320" height="576" mp4="https://www.nasnews.com/assets/uploads/2020/01/video-1579428959-1.mp4"][/video]