گه‌ڕان

Shadow Shadow

بارینی بەفر و باران لە هەرێم بەردەوام دەبێت

2020.01.19 - 10:04
بارینی بەفر و باران لە هەرێم بەردەوام دەبێت
ناس کورد- بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەینێ بارانبارین لە زۆرێک لە ناوچەکان بەردەوام دەبێت و بارینی بەفریش ناوچە شاخاوییەکان دەگرێتەوە. ، بەگوێرەى پێشبینییەکان بۆ ئەمڕۆ، یەکشەممە، 19ی کانونی دووەمی 2020، پلەکانی گەرما لە شارەکانی هەرێمی کوردستان، لەنێوان 6 بۆ 12 پلە دەبن، نزمترین پلەى گەرما لە سلێمانی تۆمار دەکرێت و بەرزترینیش لە پارێزگاى کەرکوک، لەگەڵ ئەوەشدا لە زۆرێک ناوچەکان باران دەبارێت و لە ناوچە شاخاوییەکانیش بەفر دەبارێت. ، هەروەها بۆ سبەینێ دووشەممە، بەهەمانشێوە بارینی باران و بەفر بەردەوام دەبێت و پلەکانی گەرمیش زیاتر بەرەو نزمبوونەوە دەچن.