گه‌ڕان

Shadow Shadow

تەقە لە خۆپیشاندەرانی بەغدا کرا و وێنەى گەورەى سولەیمانیش دانرا.. کۆتایی خۆپیشاندانەکانە؟

2020.01.19 - 09:16
تەقە لە خۆپیشاندەرانی بەغدا کرا و وێنەى گەورەى سولەیمانیش دانرا.. کۆتایی خۆپیشاندانەکانە؟
ناس کورد- ئەمڕۆ هێزە ئەمنییەکان بە گولـلە و بۆمبی فرمێسکڕێژ پەلاماری خۆپیشاندەرانی گۆڕەپانی تەیەرانیان دا لە تەحریر، شەوی ڕابردووش کەسانی نەناسراو وێنەی گەورەی سولەیمانی و موهەندیسیان لە گۆرەپانی واسق لە ناوەڕاستی شاری بەغدای پایتەخت هەڵواسی. . ئەمڕۆ یەکشەممە، 19ى کانونی دووەمی 2020، پەیامنێری ناس کورد لە بەغدا ڕایگەیاند: "ئەم بەیانییە هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتاوەتە سەر ئاپۆڕای خۆپیشاندەران لە  گۆڕەپانی "تەیەران" کە چەند مەترێک لە گۆڕەپانی تەحریرەوە دوورە و لە ئاکامدا نزیکی هەشت کەس لە خۆپیشاندەران برینداربوون". . وتیشی کە هێزە ئەمنییەکان بە شێوەیەکی کتوپڕ چوونەتەسەر خۆپیشاندەران، لە وێنەیەکدا کە دەستی ناس کورد کەوتووە دەردەکەوێت دوکەڵ لە گۆڕەپانی تەیەران بەرزبووەتەوە و خۆپیشاندەران دەیانەوێت بۆمبی گازی فرمێسکڕێژ دوربخەنەوە. . بەشێک لە خۆپیشاندەران کە ناس کورد قسەى لەگەڵ کردوون دەڵێن پێدەچێت ئەو کارە "جێبەجێکردنی پلانی حکومەت بێت بۆ کۆتاییهێنان بە خۆپیشاندانەکان وەک چۆن بەشێک لە لایەنە سیاسییەکانی بەشدار لەو حکومەتە بڕیاریان داوە گردبوونەوە و خۆپیشاندانەکان بڵاوپێبکەن." . هاوکات سەرچاوەیەکی ئاگاداریی تەندروستی ڕایگەیاند کە هێرشە لەناکاوەکەى هێزە ئەمنییەکان بووەتەهۆی برینداربوونی هەشت خۆپیشاندەر. . لەلایەکی ترەوە و بەپێی گرتە ڤیدیۆییەک کە بە موبایلی یەکێک لە خۆپیشاندەران گیراوە، درەنگانێکی شەوی ڕابردوو چەند کەسێکی نەناسراو وێنەیەکی گەورەى قاسم سولەیمانی و مەهدی موهەندیس و عیماد موغنییە (فەرماندەى حزبوڵای لوبنان) لە گۆڕەپانی واسق لە ناوەڕاستی بەغدا داناوە. . لە وێنەکەدا چەند دروشمێکی لەدژی ئیسرائیل و داعشی تێدایە. https://www.facebook.com/nasnews.NAS2/videos/205316907164276/ هاوکات لە بابل و بەهۆی نزیکبوونەوەى کۆتایی ئەو وادەیەی کە خۆپیشاندەران بۆ دیاریکردنی سەرۆکوەزیرانی نوێ دایان نابوو، ڕێکاری ئەمنی توند لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە گیراوەتەبەر. . سبەینێ دووشەممە ئەو وادەیە کۆتایی دێت کە خۆپیشاندەران دایان نابوو بۆ دیاریکردنی سەرۆکوەزیرانێک کە تایبەتمەندییەکانی خۆپیشاندەرانی تێدا بێت.