گه‌ڕان

Shadow Shadow

بەجێهێشتنی بەپەلەى نوێژی هەینی لەلایەن ڕۆحانی و لەرزینی دەستی بوون بە بابەتی ڕۆژ

2020.01.18 - 23:52
بەجێهێشتنی بەپەلەى نوێژی هەینی لەلایەن ڕۆحانی و لەرزینی دەستی بوون بە بابەتی ڕۆژ
ناس کورد- بڵاوبوونەوەی گرتەی ڤیدیۆیی ساتی ڕۆشتن و بەجێهێشتنی بەپەلەى نوێژی هەینی لەلایەن حەسەن ڕۆحانی، سەرۆککۆماری ئێران بە تایبەت کە عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران بەرنوێژی دەکرد کاردانەوەى زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.   سەدان کەس لە بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کۆمێنتی جیاوازیان لە سەر ئەو بابەتە نووسیوە، بە پێی کۆمێنتەکانیش بێت پێدەچێت زۆربەیان لە لایەنگرانی حکومەتی ئێران و خامنەیی بن.   هەردوای بەجێهێشتنی نوێژی هەینی لەلایەن رۆحانییەوە، تەلەفزیۆنی ئێران کامێراکانی لە سەر خامنەیی و ڕۆحانی لابرد، لە بری ئەو وێنانەش وێنەی نوێژخوێنانی دەرەوەی حەرمی مزگەوتی گەورەى تارانی نمایشکرد. https://twitter.com/namvar70/status/1218163360736468994?s=20 https://twitter.com/omid_dana/status/1218116835578609664?s=20   هاوکات لە گرتەیەکی تری ڤیدیۆییدا دەردەکەوێت کە ڕۆحانی لەکاتی نوێژەکەدا دەستەکانى دەلەرزێت و بە دەموچاوێکی توڕەوە دەیەوێت جوڵەى دەستەکانی ڕابگرێت، هەموو ئەو بابەتانە بوونەهۆی ئەوەى بەشێک لە بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە سوکایەتیکردن بە خامنەیی بزانن. https://twitter.com/omid_dana/status/1218125512700256256?s=20   لەو بارەیەوە، حەسەن ڕازی، بەڕێوەبەری سەنتەری ئەحواز بۆ ڕاگەیاندن و توێژینەوەی ستراتیژی بە میدیاکانی ڕایگەیاندووە: "چارەنوسی ڕۆحانی لە چارەنوسی خاتەمی، ڕەفسەنجانی و ئەحمەدی نەجاد  باشتر نابێت، بەڵکۆ پێشبینی دەکرێت خراپتریش بێت". . بەوتەی ڕازی، "ململانێیەکانی ڕۆحانی و پاسداران و تۆمەتبارکردنی لەلایەن ئەو دامەزراوەیەوە بە ناپاکی و هەوڵدانی بۆ دادگایکردنی، هۆکار بوون بۆ توڕەبوونی ڕۆحان و بەجێهێشتنی نوێژەکە. . هاوکات ڕادیۆی "فردا" کە تایبەتە بە کاروباری ئێران باسی لە  هۆکاری ڕەفتارەکەی ڕۆحانی کردووە و دەڵێت کە پێش ئەنجامدانی نوێژی هەینی یەکێک لە سرودخوێنە شیعەکان هۆنراوەیەکی پیاهڵدانی بەسەر خامنەییدا وتوو و بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆش هەڵبژاردنی حەسەن ڕۆحانی بۆ سەرۆککۆماری ئێران بە بریارێکی هەڵە وەسفکردووە. . دەشڵێت، لە کاتی وتاری هەینیدا ئامادەبووان و نوێژخوێنان دروشمی "مردن بۆ دووڕووەکان" وتووەتەوە کە ئەوەش ڕۆحانی زیاتر توڕە کردووە و پێی وابووە کە مەبەست لەو دروشمە ئەو بووە. . هاوکات هانی سولەیمان، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ناوەندی عەرەبی بۆ توێژینەوە و لێکۆڵینەوەکان دەڵێت، "ئەوەی لە نوێژی هەیندا ڕوویدا بە ڕونی دەریدەخات کە قەیرانێکی گەورە لە نێوان ئەو دووپیاوەدا هەیە". . ئاماژە بەوشدەکات کە "دەستێوەردانی سوپای پاسداران لە کاروباری حکومەت و دۆسیەی ئەتۆمی ئێران ڕۆحانی توڕە کردووە". . بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ناوەندی عەرەبی بۆ تویژینەوە و لێکۆڵینەوەکان  ئەوەشی خستووەتەڕوو کە "لە ئێستادا خامنەیی و سوپای پاسداران لە بەرەیەکدان و ڕۆحانی و جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێرانیش لە بەرەیەکی دیکەدان کە دژ بەیەک ڕاوەستاون". . ئاماژەی بەوەشکردووە، کێشەکانی نێوان ئەو دوو بەرەیە پێشتر بوونی هەبووە، بەڵام بەم شێوەیەیی ئێستا بە ڕوون و ئاشکرا دەرنەکەوتووە، کوشتنی قاسم سولەیمانی و خستە خوارەوەى فڕۆکە ئۆکرانییەکە کۆتایی بە پەردەپۆشکردنی کێشەکان نێوانی هێنا.