گه‌ڕان

Shadow Shadow

گۆڕان بە فەرمی داوای مانەوەى هێزەکانى ئەمریکا و هاوپەیمانان دەکات لە عێراق و هەرێم

2020.01.18 - 17:33
گۆڕان بە فەرمی داوای مانەوەى هێزەکانى ئەمریکا و هاوپەیمانان دەکات لە عێراق و هەرێم
ناس کورد - ئەحمەد مستەفا جڤاتی نیشتمانی گۆڕان کۆبووەوە و ئەندامێکی خانەى ڕاپەڕاندنیش ناوەرۆکی کۆبوونەوەکەى ئاشکراکرد و وت، "پێمان باشە هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی کە لەچوارچێوەی شەڕی داعش پێکهاتوون لە عێراق بمێننەوە، چونکە هێشتا هەڕەشەی داعش لەئارادایە". . دەرباز محەمەد، ئەندامی جڤاتی نیشتمانی گۆڕان لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنوسیدا وتی، "بزوتنەوەی گۆران پێی خۆشبووە خانەنشینی پلەباڵاکان لە ئاستێکی نزمتر بێت لەمەی ئێستا". . وتیشی، "یاسای چاکسازی چاکسازییە لە خەرجی نەک چاکسازی بێت لە داهات، بزوتنەوەی گۆران پێی خۆشبووە خانەنشینی پلەباڵاکان لە ئاستێکی نزمتر بێت لەمەی ئێستا".   https://www.youtube.com/watch?v=LYSAHIJI8ks   دەرباز محەمەد ڕاشیگەیاند، "پێمان باشە چیتر عێراق لە بۆشایی دەستوری نەمێنێتەوە و حکومەتێک بێتە کایەوە و سەرۆک وەزیرانێک هەڵبژێردرێت کە ڕەنگدانەوەی بارودۆخی عێراق بێت".