گه‌ڕان

Shadow Shadow

کورتەباڵاترین پیاوى جیهان کۆچى دوایی کرد

2020.01.18 - 13:35
کورتەباڵاترین پیاوى جیهان کۆچى دوایی کرد
ناس کورد- کورتەباڵاترین پیاوى جیهان لە تەمەنى ٢٧ ساڵیدا کۆچى دواییکرد، دواى ئەوەى ناوبانگێکى جیهانى بەدەستهێنا بەهۆى کورتی باڵایەوە. . ماڵپەری (سکای نیوزعەرەبییە) لەزاری خێزانەکەیەوە بڵاوی کردووەتەوە (خاجیندرا ماغار)ی نیپاڵى بەهۆى نەخۆشییەوە کۆچی دواییکردووە. . براى خاجیندرا ڕایگەیاندووە کە بەهۆى نەخۆشى "شێرپەنجەى روماتیزم" براکەیان گەیاندووەتە نەخۆشخانە، بەڵام ئەمجارەیان دڵی لە لێدان کەوت. (خاجیندرا ماغار) درێژى باڵاى تەنیا 67 سانتیمەتر بوو و نازناوى کورتەباڵاترین پیاوى جیهانى بەدەستهێنابوو، لە ساڵى 2010 و لە تەمەنى 18 ساڵیدا ناوى چووەتە کتێبی (گینس) بۆ تۆمارە پێوانەییەکان. . بەڵام دواتر نازناوەکەى لەدەستدا، دواى ئەوەى نیپاڵییەکى تر بە ناوى (شیندرا دانعی) ئەو تۆمارەى شکاند کە باڵاى تەنیا 54.6 سانتیمەتر بوو. باوکی کۆچکردوو باس لەوە دەکات (خاجیندرا) لە کاتى لەدایکبوونیدا هیندە بچووک بوو، دەتوانرا لەسەر دەستێکت دایبنێی. . بە سیفەتى کورتەباڵاترین پیاوی جیهان، (خاجیندرا) گەشتى بۆ 12 وڵات کردووە و لە زۆرێک لە بەرنامە تەلەفزیۆنییەکانى ئەوروپا و ئەمریکا دەرکەوتووە، بەهۆیەوە ناوبانگێکی زۆرى بەدەستهێناوە.