گه‌ڕان

Shadow Shadow

بوونى هێزەکانى هاوپەیمانانی لەناوچەکە به‌گرنگ بۆ هەموو عێراق، ناوبرد

نێچیرڤان بارزانى: باشترین بژارده‌ له‌ ئێستادا گفتوگۆی عێراق و ئه‌مریكایه‌

2020.01.17 - 22:16
نێچیرڤان بارزانى: باشترین بژارده‌ له‌ ئێستادا گفتوگۆی عێراق و ئه‌مریكایه‌
ناس كورد- سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌و بڕوایه‌دایه‌ له‌باره‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا و مانه‌وه‌ و بوونیان له‌ عێراق، باشترین بژارده‌ گفتوگۆی نێوان حكومه‌تی عێراق و ئه‌مریكایه‌. . له‌میانه‌ی لێدوانێكی بۆ ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌لمۆنیته‌ر، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ره‌خنه‌ی له‌ بڕیاره‌كه‌ی په‌رله‌مانی عێراق گرت بۆ ده‌ركردنی هێزه‌ بیانیه‌كان و هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ عێراق و بڕیاره‌كه‌ی وه‌ك بڕیارێكی تاكلایه‌نه‌ ناوبرد كه‌ ته‌نها له‌لایه‌ن فراكسیۆنی شیعه‌كانه‌وه‌ دراوه‌ و پرس و راوێژ به‌ پێكهاته‌ سه‌ره‌كییه‌كانی دیكه‌ی وڵات نه‌كراوه‌. . بارزانی رونیكرده‌وه‌ "بریارەکەی پەرلەمانى عێراق بۆ دەرکردنى هێزەکانى ئەمریکا لە وڵات بریارێکى باش نییە". . وتیشی "باشترین بژاردە لە ئێستادا گفتوگۆکردنى جدییە لە نێوان عێراق و ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا لەبارەى شێوازی بڵاوبوونەوەى هێزەکانى ئەمریکا لە داهاتوودا". . هاوكات سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بوونى هێزەکانى هاوپەیمانانی لەناوچەکە به‌گرنگ بۆ هەموو عێراق، ناوبرد. . ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد "ئەوەى پێیگەیشتووین لە میانەى دواین سەردانی سەرۆکوەزیرانى کاربەڕێکەری عێراق عادل عەبدولمەهدی بۆ هەرێمى کوردستان ئەوەیە کە هەوڵێکى زۆر هەیە بۆ گەیشتن بە سیغەیەکی نوێ کە هەڵسێت بە دووبارە تەشکیلکردنەوەى داهاتووی هێزەکانى ئەمریکا و هاوپەیمانان لە عێراق". . جەختیشی كرده‌وه‌ "هەرێمى کوردستان نایەوێت عێراق ببێتە مەیدانى جەنگی نێوان ئێران و ئەمریکا". .