گه‌ڕان

Shadow Shadow

پێكدادان له‌نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه‌ ئه‌منییه‌كان رویدا

خۆپیشاندان له‌ گۆڕه‌پانی ته‌حریر و  پردی سنه‌ك ده‌ستی پێكرده‌وه‌ [ڤیدیۆ]

2020.01.17 - 21:13
خۆپیشاندان له‌ گۆڕه‌پانی ته‌حریر و  پردی سنه‌ك ده‌ستی پێكرده‌وه‌ [ڤیدیۆ]
ناس کورد- پێكدادان لەنێوان هێزە ئەمنییەكانی عێراق و خۆپیشاندەران لەسەر پردی سنەک دروست بوو، لە ئاکامدا ژمارەیەك خۆپیشاندەر كوژران و برینداربوون. . ئێوارەی ئەمڕۆ (هەینی،17ى کانوونی دووەمی 2020)، پێكدادان لەنێوان هێزە ئەمنییەكان و خۆپیشاندەران لەسەر پردی سنەک لە بەغدای پایتەخت ڕوویدا،  لە ئاکامیشدا بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی کە دەست ناس کورد کەوتووە نۆ خۆپیشاندەر برینداربوون، خۆپیشاندەرێکیش  کوژراوە. . لە مانگی تشرینی یەكەمی ساڵی ڕابردوەوە، خۆپیشاندانەکانی عێراق لە گۆرەپانی تەحریری شاری بەغدا و چەند شارێکی دیکەی عێراق سەریهەڵدا، ماوەی چوار مانگیشە بەردەوامی هەیە، خۆپیشاندەران داوا دەكەن حكومەتێكی نوێ بەدەر لەدەستەبژێری سیاسی ئێستای عێراق پێكبهێنرێت و گەندەڵی و نادادپەروەریش بنبڕبکرێت. [video width="400" height="192" mp4="https://www.nasnews.com/assets/uploads/2020/01/video-1579282671.mp4"][/video] .