گه‌ڕان

Shadow Shadow

له‌یه‌كێك له‌ گه‌ڕه‌كه‌كانی شاری موسڵ خۆی حه‌شاردابوو

موفتییه‌ قه‌ڵه‌وه‌كه‌ی داعش لە موسڵ دەستگیرکرا

2020.01.17 - 20:30
موفتییه‌ قه‌ڵه‌وه‌كه‌ی داعش لە موسڵ دەستگیرکرا
  ناس كورد- شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق، بڵاویکرده‌وە، هێزە ئەمنییەکانی عێراق لە  پشکنین و کێوماڵێکدا لە یەکێک لە گەڕەکەکانی شاری موسڵ، توانیویانە موفتی ڕێکخراوی داعش دەستگیر بکەن. . ئەمڕۆ (هەینی، 17ى کانوونی دووەمی،2020) شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق، لە پێگەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بوک، ڕایگەیاند :"هێزە ئەمنییەکانی عێراق لە پشکنین و کێوماڵێکدا لە یەکێک لە گەڕەکەکانی شاری موسڵ، توانیویانە، شیفا نعمەت، ناسراو بە "ئەبو عبدولباری" موفتی ڕێکخراوی داعش دەستگیر بکەن. . ئاماژە بەوەشکراوە، ناوبراو لە ئاکامی زانیاری وردی هەواڵگریدا لە گەڕەکی مەنسور، کە دەکەوێتە بەشی ڕاستی شاری موسڵ دەستگیر کراوە. . شانەی راگەیاندنی ئەمنی ئاماژەی بەوە کردووە، ئەبوعەبدولباری بە یەکێک لە سەرکردەکانی ڕیزی یەکەمی ڕێکخراوی داعش هەژمار دەکرێت، بەرپرسی دەرکردنی فتوای تایبەت بە لە سێدارەدانی ژمارەیەک زانا و پیاوی ئاینی بووە کە دژ بە بیرو هزری ئەو ڕێکخراوه‌بوون و ڕەتیان کردەوە بەیعەت بە داعش بدەن. . بەگوێرەی، زانیاریی هێزە ئەمنییەکانی عێراق، بە فەتوای "ئەبو عبدولباری"، مزگەوت و مەقامی دێرینی "نەبی یونس" لە شاری موسڵ تەقێنراوەتەوە. .