گه‌ڕان

Shadow Shadow

بەریتانیا گروپه‌ سیاسی و سەربازییەکانی حزبوڵایی لوبنانی خستە لیستی تیرۆرەوە

2020.01.17 - 19:05
بەریتانیا گروپه‌ سیاسی و سەربازییەکانی حزبوڵایی لوبنانی خستە لیستی تیرۆرەوە
  ناس کورد– وەزارەتی خەزێنەی بەریتانیا راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ و بەشێوەیەکی فەرمی سەرجەم گروپە سیاسی و سەربازییەکانی سەر بە حزبوڵای لوبنانی خستە لیستی تیرۆره‌وه‌. . به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وەزارەتی خەزێنەی به‌ریتانیا "سەرجەم ئەو گروپانەی سەر بە حزبوڵا‌ی لوبنانی بەپێی یاسای گروپە تیرۆرستییەکان لەسآڵی 2010 مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت و هەر کەسێک بەشدار بێت لە هاوکاریکردنی ماددی و مەعنەوی ئەو گروپانە سزای بەسەر دەسەپێنرێت". . ئاماژه‌ به‌وه‌ش كراوه‌ :"سەرجەم ئەندامان و بەرپرسانی ئەو گروپانەی سەر بەو پارته‌ن له‌ گەشت و کار و چالاکی سیاسی و مەدەنیان لە وڵاتەکەمان قەدەغە دەکەین". .