گه‌ڕان

Shadow Shadow

عەلی خامنەیی: ئەمریکا بۆ جیهانی سەلماند کە تیرۆرستە

2020.01.17 - 12:31
عەلی خامنەیی: ئەمریکا بۆ جیهانی سەلماند کە تیرۆرستە
ناس کورد- ، عەلی خامنەیی، ڕێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران دوژمنایەتی یەکجاری وڵاتەکەی بۆ ئەمریکا ڕاگەیاند و ڕەخنەی توندیشی لە چەند وڵاتێک گرت، ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمریکا شەڕی سولەیمانی پێنەکرا و ترسنۆکانە "تیرۆریکرد". ، نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی، 17ی کانونی دووەمی 2020، عەلی خامنەیی، ڕیبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران دوای هەشت ساڵ و بۆ یەکەم جار لە تارانەوە وتاری هەینی پێشکەشکرد و دەیان پەیامی بۆ گەلی ئێران و ئەمریکا و جیهان نارد. ، خامنەیی لە وتارەکەیدا ڕایگەیاند: "قاسم سولەیمانی فەرماندەی فەیلەقی قودس، بەهێزترین سەرکردەی شەڕی دژی داعش بو لە ناوچەکە و ئەو داعشەی ئەمریکا دروستی کرد لەسەر دەستی شەهیدەکانی ئێمە و فەرماندەکانمان لەسوریا و عێراق لەناوبراون و دەشبێت خەڵکی قاسم سولەیمانی و ئەبو مەهدی موهەنسین وەکو دوو قوتابخانە سەیر بکەن و لێیانەوە فێربن". ، وتیشی: "ئەمریکا داعشی دروست کرد بۆ ئەوەی بینێرێتە ئێران و نائارامی بخەنە ئێرانەوە و وڵاتەکەمان تێک بدەن، بەڵام ئێمە لە هێڵی بەرگری ئیسلامییەوە دژی داعش وەستاینەوە و لەناومان بردن ئەوەش زەبرێکی کوشندە بوو بەر ئەمریکا کەوت". ، خامنەیی نیگەرانی خۆیشی نیشاندا دەربارەی لێکردنەوە و سوتاندنی وێنەی قاسم سولەیمانی ئاماژەی بەوەکرد: "ئەو کەسانەی کە سوکایەتیان بە وێنەی قاسم سولەیمانی کرد خەڵکی ئێران نین، بەڵکو ئەوانە خەڵکی ئێرانن کە ملیۆنان کەسن و هاتونەتە نوێژی هەینی و ڕێز لە خۆیان دەگرن". ، دەربارەی هێرشەکەی سوپای پاسدارانیش بۆسەر بنکەکانی ئەمریکا، خامنەیی باسی لەوەکرد: "ئەو ڕۆژەی موشەکەکانمان لە بنکە ئەمریکییەکان کەوتنە خوارەوە ڕۆژی خودا بوو، ئەو گورزەی ئێمە لە ئەمریکاماندا هەرگیز ئەمریکا ناتوانێت قەرەبوی بکەنەوە و بەهێزترین وەڵام بوو کە لەهەژمونی ئەمریکاماندا لە جیهان، سوپای ئێران شکۆی ئەمریکای شکاند و سوپای پاسداران گورزێکی گەورەی لە سوپای ئەمریکا دا، بۆیە دوو هەفتەی ڕابردوو دوو هەفتەی پڕ شکۆ بون بۆگەلی ئێران". ، ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامی ئێران ئەوەشی وت: "ئەمریکا بەشێوازێکی ترسنۆکانە قاسم سولەیمانی تیرۆرکرد و نەیتوانی ڕوبەڕوو شەڕ لەگەڵ سولەیمانی بکات، هەروەها گەلانی ناوچەکەش تیرۆری سولەیمانیان ڕەتکردەوە، قاسم سولەیمانی لە دڵی ئێمەدا دەمێنێتەوە و ڕێگەی ئەو ڕێگای خومەینییە و بەردەوام دەبین لەسەری". ، خامنەیی جەختی لەوەکردەوە: " گەلی ئێران ستەم و دەستدرێژی داگیركەران قبوڵ ناكەن و هەر نەتەوەیەک پشت بە خودا ببەستێت، سەردەكەوێت". ، دەربارەی سوپای قودس خامنەیی باسی لەوەکرد: "نابێت سوپای قودس وەکو سوپایەکی سەربازی یاخود یەکەیەکی کارگێڕی سەیر بکەین، بەڵکو ئەوان و سوپای پاسداران و بەسیج بەرنامەی خودا جێبەجی دەکەن و هێزی پاراستنی ئامانجەکانی ئیسلامن و ئەوان هێزێکن کە سەربازەکانیان هیچ سنورێک ناناسن و هەر شوینێک پێویستیان بەوان بێت دەچن دەجەنگن و لە هەر شوێنێک شکۆ شکابێت ئەو دەچێت شکۆ دەگەڕێتەوە بۆ خەڵکەکەی". ، ئاماژەی بەوەشکرد: "ئەمریکا درۆ دەکات کە دەڵێت ئێمە لەگەڵ ئێرانداین، ئەوان دەیانەوێت ئێران لەناوچێت، هەروەها ویستیان لەگەڵ ئیسرائیل و بەریتانیا کارێک بکەن کە کوژرانی قاسم سولەیمانی کەم بکەنەوە و ئەڵمانیا و ئەمریکا و فەرەنسا هەتا توانیان دژایەتی ئێمەیان کرد لە پێشتر و ئێستاشدا و یارمەتی دوژمنەکانی ئێمەیاندا، بەڵام ئێمە بەرەنگاریمان کرد و چۆکمان دانەدا".