گه‌ڕان

Shadow Shadow

پەنتاگۆن لەبارەی ڕاگرتنی ئۆپەراسیۆنەکانی هێزەکانیان لە عێراق ڕونکردنەوە دەدات

2020.01.17 - 11:29
پەنتاگۆن لەبارەی ڕاگرتنی ئۆپەراسیۆنەکانی هێزەکانیان لە عێراق ڕونکردنەوە دەدات
ناس کورد- ، وەزارەتى بەرگری ئەمریکا "پەنتاگۆن" ڕایگەیاند، ئۆپەراسیۆنەکانی هێزەکانیان لە عێراق ڕانەگرتووە و لە چالاکییەکانانیان بەردەوامن و دووپاتیشیکردەوە، لە عێراق ناکشێنەوە  وهەرکات بکشێنەوە ڕای گشتی ئاگاداردەکەنەوە. ، جوناسان هوفمان وتەبێژى وەزارەتى بەرگریی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا لە واشنتۆن ڕایگەیاند، هێزەکانى ئەمریکا بەردەوامن لە ئۆپەراسیۆنەکانیان لە سوریا و لە عێراقیش چالاکیەکانیان بەردەوامن. ، وتیشی، هێزەکانى ئەمریکا لە بنکەکانى خۆیان لەگەڵ هێزە عێراقییەکان ماونەتەوە. ، وتەبێژەکەى بنتاگۆن ئاماژەى بەوەش کرد: "پێکەوە کاردەکەین لەسەر پلاندانان و ئۆپەراسیۆنەکان و چەند بابەتێکى دیکە، بەڵام چالاکی و ئۆپەراسیۆنى مەیدانى دیاریکراو هێشتا دەستیپێنەکردووە". ، هۆفمان دووپاتیکردەوە کە "وەزارەتى بەرگری ئەمریکا لەکاتى ڕاگرتنى کارەکانیان لە عێراق راى گشتى ئاگادار دەکاتەوە". ، ئەوەشی خستەڕوو "دەشێت لە هەر کاتێکدا هێرش بکرێتە سەر هێزەکانى ئەمریکا لە لایەن ئەو هێزانەى کە ئێران پاڵپشتییان دەکات، جیا لە مەترسی هێرشە موشەکییەکانى ئێران لە عێراق" ، پێنج شەممەى ڕابردوو رۆژنامەى نیویۆرک تایمز بڵاوى کردەوە کە ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا ئۆبەراسیۆنە سەربازییە هاوبەشەکانى لەگەڵ هێزەکانى عێراق ڕاگرتووە، ئەوەش دواى کوژرانی قاسم سولەیمانى و ئەبو مەهدی موهەندیس جێگری سەرۆکى دەستەى حەشدی شەعبی لە هێرشێکى ئاسمانییدا لە بەغدا لەسەرەتاى ئەم مانگەدا.