گه‌ڕان

Shadow Shadow

ئۆتۆمبێلێکی ئەمریکییەکان لە موسەنا کرایە ئامانج

2020.01.17 - 10:56
ئۆتۆمبێلێکی ئەمریکییەکان لە موسەنا کرایە ئامانج
ناس کورد- ، لە پارێزگای موسەنا ئۆتۆمبێلێکى ئەمریکییەکان کرایە ئامانج و سەرچاوەیەکی ئەمنیش دەڵێت، ئۆتۆمبێلەکە مادەی "لۆجستی" تایبەتی بە باڵوێزخانەی ئەمریکای هەڵگرتبوو. ، سەرچاوەیەکی ئەمنى بە سۆمەرییە نیوزی راگەیاندووە: "ئێوارەى دوێنێ بۆمبێکی دەنگی تەقیوەتەوە بە ئۆتۆمبێلێک کە هەڵگری مادەی لۆجیستی بالیۆزخانەى ئەمریکا بووە لە بەغدا". ، ئاماژەی بەوەشکردووە: "لەکاتى تێپەڕینى ئۆتۆمبێلەکە بە ڕێگاى نێودەوڵەتى پارێزگای موسەنا ڕوویداوە و هیچ زیانێکی گیانی نەبووە". ، سەرچاوەکە ئەوەشى خستووەتەڕوو کە هێزە ئەمنییەکان شوێنی ڕووداوەکەیان گەمارۆ داوە و پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ ڕووداوەکە کردووەتەوە.