گه‌ڕان

Shadow Shadow

لەسەر داوای سەدر خۆپیشاندانى ملیۆنى لە شارەکانى عێراق بەڕێوەدەچێت

2020.01.17 - 10:05
لەسەر داوای سەدر خۆپیشاندانى ملیۆنى لە شارەکانى عێراق بەڕێوەدەچێت
ناس کورد- ، بۆ دەرکردنی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق، لەسەر داوای موقتەدا سەدر و چەند سەرکردەیەکی دیکەی شیعەکانی عێراق، بڕیارە ئەمڕۆ خۆپیشاندانی ملیۆنی لە بەغدا و چەند شارێکی دیکەی عێراق بەڕیوەدەچێت. ، بڕیارە لەدوای نوێژی هەینییەوە ، خۆپیشاندانى ملیۆنى لە زۆربەى شارەکانى عێراق بەڕێوە بچێت و دروشم لە دژى چونە دەرەوەی هێزەکانی ئەمریکا بەرزبکرێتەوە. ، بەگوێرەی میدیا عێراقییەکان بڕیاری خۆپیشاندانەکە لە دوای کۆبونەوە نهێنییەکەی موقتەدا سەدر، ریێبەری ڕەوتی سەدر دێت کە لەگەڵ سەرکردەی گروپی نوجەبا و چەند گروپێکی دیکەی توندڕەوی شیعەی عێراقی ئەنجامیدا بە ئامانجی کارکردن بۆ کردنەدەرەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق و دواتریش ڕۆژی دوشەممەی ڕابردوو بڕیاریدا کە لەگەڵ لەلایەن شیعەکانی عێراق ڕۆژی هەینی خۆپیشادانی ملیۆنی بۆ هەمان بابەت ئەنجام بدەن. ، جگە لە خۆپیشاندان دژی ئەمریکا، خۆپیشاندانەکانى بەشێک لە شارەکانى عێراق بۆ داوای چاکسازی و گۆڕانکاری سیاسی و خزمەت بەردەوامە. ، هەرچەندە سەدر لە بەیاننامەیەکدا ڕایەگیاندبوو، خۆپیشاندانەکەیان، تەنها بۆ کردنەدەرەوەی هێزەکانی ئەمریکا نییە بەڵکو بۆ داوای چاکسازی و دژی گەندەڵیشە، بەڵام بەشێکی زۆر لە چالاکوانان و خۆپیشاندەرانی تەحریر و شارەکانی دیکەی عێراق ڕەتیان کردبوەوە کە تێکەڵی خۆپیشاندانەکانیان ببن.