گه‌ڕان

Shadow Shadow

دوای زیاتر لە هەفتەیەک قوربانیانی ئەمریکا لە بۆردومانەکەی ئێران بۆسەر عەین ئەسەد ئاشکرادەکرێت

2020.01.17 - 08:41
دوای زیاتر لە هەفتەیەک قوربانیانی ئەمریکا لە بۆردومانەکەی ئێران بۆسەر عەین ئەسەد ئاشکرادەکرێت
ناس کورد- ، دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە هەفتەیەک بەسەر بۆردومانەکەی ئێران بۆسەر بنکەی عەین ئەسەدی ئەمریکی لە عێراق، بەرپرسێکی هێزەکانی ئەمریکا زیانە گیانییەکانی ئەمریکا ئاشكرادەکات و بە وتەی ئەو 14 سەربەزیان برینداربوون و بردراونەتە نەخۆشخانە. ، بیڵ ئۆربان، وتەبێژی فەرماندەیی هێزەکانی مەرکەزیی ئەمریکا، ڕایگەیاندووە: "لە هێرشەکەی هەفتەی ڕابردووی سوپای پاسدارانی ئێران بۆسەر بنکەی عەین ئەسەد لە عێراق، هیچ سەربازێکمان نەکوژرا، بەڵام ژمارەیەک بریندارمان هەبووە". ، وتیشی، بەهۆی برینداربوونەوە و  بۆ چارەسەرکردن 11 سەربازیان ناردووەتە ئەڵمانیا و سێ سەربازی دیکەشیان ناردووەتە کوەیت. ، ئۆربان ئاماژەی بەوەشکرد، لەدوای وەرگرتنی چارەسەر، سەرجەم سەربازەکان دەگەڕێنەوە عێراق و بەردەوام دەبن لە کارەکانیان. ، بەرەبەیانی چوارشەممەی ڕابردوو، 8ی کانونی دووەمی 2020، سوپای پاسدارانی ئێران چەندین موشەکی ئاڕاستەی بنکەی عەین ئەسەد لە بەغدا کرد، کە تایبەتە بە هێزەکانی ئەمریکا و نزیکەی هەزار و 500 سەربازی ئەمریکی تێدایە.   لەدوای ڕووداوەکەش، دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند: "هیچ سەربازێکمان لە بۆردومانەکەدا نەکوژراوە"، بەڵام ئاماژەشی بە هیچ بریندارێک نەکرد.