گه‌ڕان

Shadow Shadow

زاخۆ؛ کوڕێک دایک و باوکی خۆی کوشت و دەستگیرکرا

2020.01.16 - 18:30
زاخۆ؛ کوڕێک دایک و باوکی خۆی کوشت و دەستگیرکرا
ناس کورد- ، لە ڕووداوێکدا لە ناو بازاڕی زاخۆ، گەنجێکی تەمەن 20 ساڵ دایک و باوکی خۆی کوشت و پۆلیسێکیشی بریندراکرد، دوای بریندارکردنیشی لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکرا. ، هێمن سلێمان، وتەبێژی پۆلیسی دهۆک بە ناس کوردی ڕاگەیاند: "گەنجەکە تەمەنی 20 ساڵە ئەمڕۆ لەناوی بازاڕی زاخۆ بە چەکی کڵاشینکۆف دایک و باوکی خۆی کوشتووە، کە تەمەنیان نزیکە لە 50 ساڵ. ، وتیشی، ڕووداوەکە بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە بووە، بەڵام تائێستا وردەکاری هۆکارەکەی ئاشکرانەکراوە. ، وتەبێژی پۆلیسی دهۆک ئاماژەی بەوەشکرد، لەدوای کوشتنی دایک و باوکی گەنجەکە تەقەی لە هێزەکانی پۆلیسیش کردووە و کارمەندێکی پۆلیسی بریندارکردووە، لە ئەنجامی وەڵامدانەوەی ئەو تەقانەشدا، گەنجەکە لەلایەن پۆلیسەوە بریندارکراوە و دەستگیرکراوە. ، هێمن سڵێمانی ئەوەشی خستەڕوو، لێکۆڵینەوەی ورد لە ڕووداوەکە دەستیپێکردووە، بۆ ئاشکراکردنی هۆکاری سەرەکی ڕووداوەکە.