گه‌ڕان

Shadow Shadow

کاڤانی بەرەو خولی ئیسپانیا هەنگاو دەنێت

2020.01.16 - 17:01
کاڤانی بەرەو خولی ئیسپانیا هەنگاو دەنێت
ناس کورد- ، ئیدینسۆن کاڤانی، هێرشبه‌ری ئۆرۆگوایی و یانه‌ی پاریس سانجێرمانی فه‌ره‌نسی دەیەوێت یانەکەی جێبهێڵێت و بە ئەگەرێکی زۆرەوە ڕوودەکاتە خولی لیگای ئیسپانی. ، ڕۆژنامه‌ی لێکیپی فه‌ره‌نسی بڵاویکردەوە، کاڤانی بە بەرپرسانی یانەی پاریس سانجێرمانی ڕاگه‌یاندووه‌، ده‌یه‌وێت بەزوورین کات له‌ یانه‌که‌ بڕوات و لە یانەکە دڵخۆش نییە. ، ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەگەری زۆرە کاروانی داهاتووی کاڤانی خولی ئیسپانی بێت و یانەی ئەتلێتیکۆمەدرید، چاوی بڕیوەتە توانەکانی ئەو هێرشبەرە ئۆرۆگواییە. ، پلانی جێهێشتنی یانەی پاریس سانجێرمان لەلایەن کاڤانییەوە، دوای ئەوە دێت، کە لەدوای چوونی ماورۆ ئیکاردی بۆ یانە پاریسییەکە هەلی یاریکردنی کەمبووەتەوە و دەیەوێت لە یانەیەکی دیکە خۆی بسەلمێنێتەوە.