گه‌ڕان

Shadow Shadow

کەشناسی هەرێم هۆشداری لە هاتنی شەپۆلێکی باران و بەفر بارین دەدات

2020.01.16 - 16:01
کەشناسی هەرێم هۆشداری لە هاتنی شەپۆلێکی باران و بەفر بارین دەدات
ناس کورد- ، بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی هۆشداری لە هاتنی شەپۆلێکی سێ ڕۆژەی باران و بەفربارین بۆ هەرێم دەدات و بەگوێرەی پێشبینییەکان شەپۆلەکە بەرەبەیانی سبەینێوە بە باران بارین دەستپێدەکات و لە پاشنیوەڕۆشەوە لە ناوچە شاخاوییەکان بەفر بارین دەستپێدەکات. ، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بومەلرزەزانی هەرێم، بڵاویکردەوە، لە درەنگانی ئەمشەودا کاریگەری شەپۆلێکی باران کاردەکاتەسەر هەرێمی کوردستان و لە بەرەبەیانی سبەینێ باران بارین دەستپێدەکات و لە پاشنیوەڕۆدا کاریگەری باران بارینەکە زیاتر دەبێت. ، کەشناسی هەرێم ئاماژەی بەوەشکردووە، شەپۆلەکە لە ناوچە شاخاوییەکان بەفر بارینیشی لەگەڵدا دەبێت و بەتایبەت لە پارێزگای دهۆک. ، بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، کاریگەری ئەو شەپۆلە ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوامی دەبێت و تاوەکو ڕۆژی سێشەممە دەمێنێتەوە.