گه‌ڕان

Shadow Shadow

لە تەقینەوەی دۆخی کەمپه‌كانی داعش له‌ رۆژئاوای كوردستان هۆشداری ده‌درێت  

2020.01.16 - 11:57
لە تەقینەوەی دۆخی کەمپه‌كانی داعش له‌ رۆژئاوای كوردستان هۆشداری ده‌درێت  
  ناس کورد- وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا هۆشداری دەداته‌ کوردەکان و کۆمەڵگەی نێودەوڵه‌تی دەربارەی  دۆخی کەمپەکانی ڕۆژئاوای کوردستان. . جان ئیف لۆدریان ، وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا، لەوتارێکدا ڕایگەیاند: دۆخی مرۆیی کەمپی ڕۆژ و هوڵ لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، زۆر خراپە بەتەواوەتی جێگای نیگەرانیمانە و ئەو کەمپانە وەکو "بۆمبێکی تەوقیتکراو" وایە و ئەگەر ئاگادار نەبین دۆخەکە دەتەقێتەوە". . جان ئیف لۆدریان، ئاماژەی بەوەدا : "داخستنی سنورەکانی عێراق لەگەڵ سوریادا بۆ ڕیگەگرتن لە هاوکارییە مرۆییەکان بەو کەمپانە کارێکی زۆر خراپە و ڕوداوی مەترسیدار دەخوڵقێنێت". . وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا لە وتارەکەیدا کەلەبەردەم لیژنەی دەرەوەی پەرلەمانی وڵاتەکەی وتی :"دەبێت لایەنەکانی پەیوەست بەو کەمپانەی کە چەکدارانی داعشی تێدان دەبێت زیاتر ئاگادار بن بۆ ئەوەی رێگە بگرن لە هەر ڕوداوێکی نەخوازراو". . لۆدریان وتیشی: "لەماوەی ساڵی 2019دا وەزارەته‌کەیان بڕی 50 ملیۆن یۆرۆ ی بۆ باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا تەرخانکراوە بۆ دابینکردنی هاوکارییە مرۆییەکان". . ئەمەش لەکاتێکدایە ڕۆژی هەینی، ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند: "جگە لە زیندانییەکانی کەمپی هۆڵ و رۆژ نزیکەی یەک ملیۆن و نیو کەس لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا کەلەژێر دەستی چەکدارە کوردەکاندان پێویستیان بە هاوکاری مرۆیی و تەندروستی هەیە و دەبێت هەرچی زوە هاوکاری بکرێن". . هەروەها عەبدولقادر موحەمه‌د، بەرپرسی نوسینگەی کاروباری مرۆیی لەباکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا هۆشداریدا و ڕایگەیاند: "تەنها لەسەدا 60% بۆ لەسەدا 70%ی ئەو هاوکاری و پێداویستییە پێویستەیان هەیە کە بۆ زیندانیە چەکدارەکانی داعش و خێزانەکانیان پێویستن و لەماوەی ئۆپراسیۆنە داگیرکارییەکانی سوپای تورکیاشدا بۆ ناوچەکانمان بەهەموو شێوەیەک هاوکارییە سەربازییەکان وەستان". . یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی کەمبونه‌وه‌ی پێداویستییە سەربازییەکان لەو ناوچانەی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ئەوەیە کە لە ئێستادا هیچ کام لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان هیچ هاوکارییەک لەرێگای سنوری سیمێڵکا نانێرن بۆ باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا کە باشور و ڕۆژئاوای کوردستان دەبەستێتەوە بەیەکەوە بەڵکو دەیانەوێت دەروازەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لەگەڵ دەروازەکانی حکومەتی دیمەشق بەکاربهێنن کە ئەویش لە ئێستادا داخراوە. .