گه‌ڕان

Shadow Shadow

كه‌لار؛ گه‌نجێك خۆی هه‌ڵواسی و گیانی له‌ده‌ستدا

2020.01.16 - 10:23
كه‌لار؛ گه‌نجێك خۆی هه‌ڵواسی و گیانی له‌ده‌ستدا
ناس كورد- وته‌بیژی پۆلیسی گه‌رمیان رایگه‌یاند، له‌ناحیه‌ی رزگاری سه‌ر به‌ قه‌زای كه‌لار گه‌نجێك خۆی هه‌ڵواسی و گیانی له‌ده‌ستدا و به‌وه‌ش یه‌كه‌مین حاڵه‌تی خۆكوشتن له‌و سنوره‌ له‌ ساڵی نوێدا تۆماركرا. . مقه‌ده‌می مافپه‌روه‌ر عه‌لی جه‌مال قه‌دوری، وته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیان ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد "بەرە بەیانی ئەمڕۆ (پێنجشەمە) لەناحیەی ڕزگاری سەر بەقەزای کەلار تەرمی گەنجێک بەناوی ( محسن عەسکەر محمد) لەدایکبووی 1999 هێنرایە بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار لەکەلار کە بەهۆکاری هەڵواسین گیانی لەدەستدابوو". . وته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیان رونیكرده‌وه‌ "بەوتەی کەسوکاری ناوبراو هیچ کێشەو گرفتێکی نەبوە بەیانی ئەمڕۆ لەماڵی خۆیاندا خۆی هەڵواسیوە و گیانی لەدەستدا". . جه‌ختیشیكرده‌وه‌ "لەئێستادا تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادوری کراوەو پۆلیس لەسەر چۆنێتی و هۆکاری خنکانی ناوبراو دەستی بەلێکۆڵینەوە کردوە". . ئاماژه‌ به‌وه‌ش كراوه‌ "لەساڵی نوێی 2020 ئەم حاڵەتە بەیەکەمین حاڵەتی خۆکوشتن دێت لەسنوری گەرمیان". .