گه‌ڕان

Shadow Shadow

په‌رله‌مانتارێك:داوامان لێده‌كه‌ن دەنگ بە کەمکردنەوەی خانەنشینییەکانیان نەدەین

ناس كورد نیگه‌رانی به‌رپرسان و په‌رله‌مانتاره‌ خانه‌نشینكراوه‌كان له‌ پڕۆژه‌ی چاكسازی ئاشكرا ده‌كات [تایبه‌ت]

2020.01.15 - 19:40
ناس كورد نیگه‌رانی به‌رپرسان و په‌رله‌مانتاره‌ خانه‌نشینكراوه‌كان له‌ پڕۆژه‌ی چاكسازی ئاشكرا ده‌كات [تایبه‌ت]
ناس کورد – ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی كوردستان، رایگه‌یاند، له‌باره‌ی پڕۆژه‌ یاسای چاكسازییه‌وه‌ كه‌ بڕیاره‌ سبه‌ینێ (پێنجشه‌ممه‌) ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت له‌لایه‌ن به‌شێك له‌ به‌رپرسانی خانه‌نشین و په‌رله‌مانتارانی خوله‌كانی پێشوو "فشاریان" له‌سه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگ به‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی موچه‌كانیان نه‌ده‌ن، له‌ به‌دواداچونێكی ناس كورد بۆ ئه‌و بابه‌ته‌ زۆرێك له‌ په‌رله‌مانتاره‌ خانه‌نشینكراوه‌كان ئاماده‌نه‌بوون لێدوان له‌و باره‌یه‌وه‌ بده‌ن و بێده‌نگییان هه‌ڵبژارد. . ئاشنا عەبدوڵا، ئەندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ فراکسیۆنی گۆڕان بە ناس کوردی راگه‌یاند:"هیچ جێگای سەرسوڕمان نییە کە بەشێک لە پەرلەمانتاران و بەرپرسانی خانەنشین بەو پڕۆژەیە نیگەران بن چونکە بەرژەوەندییەکانی ئەوان و موچەکانیان کەم دەبێتەوە و ئەوان لەڕوی مادییەوە زەرەرمەند دەبن". . وتیشی "ئاگادارین فشاریان کردوە بۆ ئەوەی پڕۆژە یاساکە تێنەپه‌ڕێت". . ناس کورد پەیوەندی کرد بە زیاتر لە 30 پەرلەمانتار لە فراکسیۆنەکانی پارتی و یەکێتی و گۆڕان و کۆمەڵ و یەکگرتو، بەشێکی زۆریان ئامادە نەبون بەهیچ شێوەیەک قسە لەسەر ئەوە بکەن و ئامادەشبون بۆچونی خۆیان لەسەر هەموو بابەتێک بدەن تەنها ئەوە نەبێت. . دلێر ماوەتی، ئه‌ندامی خولی پێشوی په‌رله‌مانی كوردستان له‌و بڕوایه‌دایه‌ ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان گفتوگۆی له‌باره‌وه‌ ده‌كرێت چاكسازی نییه‌ و رێكخستنه‌وه‌ی موچه‌ی خانه‌نشینییه‌. . دلێر ماوه‌تی، ئه‌ندامی خولی پێشوی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ فراكسیۆنی یه‌كێتی بە ناس کوردی وت:"زۆر بابەتی دیکە هەیە کە حکومەت و پەرلەمان دەتوانن چاکسازی تیا بکەن بەتایبەت کۆمپانیاکانی حزب و زۆر بابەتی دیکە". . وتیشی :"من هیچ نیگەران نیم بەم یاسای چاکسازیە لە پەسەندکردنی، بەڵام زۆر هیوادارم کە حکومەتیش جێبەجێی بکات چونکە حیکمەت لە جێبەجێکردنیدایە". . په‌رله‌مانتارێكی خولی پێشوی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ جگه‌ له‌وه‌ی پشتگیری خۆی بۆ پڕۆژه‌ چاكسازییه‌كه‌ دوپات كرده‌وه‌ رونیكرده‌وه‌ ئه‌و بابه‌ته‌ كاری حكومه‌ته‌ و به‌ مه‌به‌ست په‌رله‌مانی پێوه‌ سه‌رقاڵ كراوه‌. . ئەیوب عەبدوڵا قەسرێ،  په‌رله‌مانتاری خولی پێشو له‌ فراكسیۆنی کۆمەڵ بە ناس کوردی وت :"پشتگیری له‌ پێشنیازەکانی فراکسیۆنی کۆمەڵ دەکەین بۆ کەمکردنەوەی موچەی خانەنشینی و له‌و بڕوایه‌داین ئەگەر پڕۆژەکە جێبەجی بکرێت کارێکی باش دەبێت". . به‌پێویستیشیزانی چاکسازی لە گومرگ و داهاتی نەوتدا بکرێت. . جه‌ختیشی كرده‌وه‌، ئه‌وان پێشتریش له‌ خولی رابردووی په‌رله‌ماندا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا بوون كه‌ چاکسازی بکرێت و ئەو جیاوازیە زۆرە لەنێوان موچەی پلە باڵاکان و فەرمانبەرانی ئاسایی نەمینێت، موچەی پەرلەمانتارانیش کەم بکرێتەوە. . ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد"هیچ نیگەران نین لەم پڕۆژەیەی ئێستا". . په‌رله‌مانتارێكی خولی پێشوی فراكسیۆنی یه‌كگرتووش به‌ شه‌رمی زانی هیچ په‌رله‌مانتارێكی خولی رابردوو یان هه‌ر به‌رپرسێكی تری خانه‌نشین نیگه‌ران بێت له‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی موچه‌كه‌ی و هیوایخواست ئه‌و موچه‌یه‌ی كه‌ كه‌مده‌كرێته‌وه‌ بۆ خزمه‌تكردنی هاووڵاتیان به‌كاربهێنرێت. . حاجی کاروان، ئەندامی خولی پێشوی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ فراکسیۆنی یەکگرتو بە ناس کوردی وت :"ئەو کاتەی کە پەرلەمانتاریش بوم پێشنیازم کرد موچەی هەر پەرلەمانتارێک لە هەشت ملیۆنەوە کەم بکرێته‌وە بۆ لەسەدا پەنجا واتە چوار ملیۆن، هەروەها خانەنشینییەکەشیان له‌ 50%ی دیکە کەم بکرێتەوە واتە بکرێتە دوو ملیۆن". .