گه‌ڕان

Shadow Shadow

لە ڕێوشوێنێکی ئەمنی توندا بووە

سێ وڵات ڕەتیان کردووەتەوە باڵیۆزخانەى عێراق پرسەى کوژرانی موهەندیس بگێڕێت

2020.01.15 - 13:25
سێ وڵات ڕەتیان کردووەتەوە باڵیۆزخانەى عێراق پرسەى کوژرانی موهەندیس بگێڕێت
ناس کورد- ماڵپەڕی RT ئاشکرای کرد، سێ وڵات کە دوانیان عەرەبین ڕەتیان کردووەتەوە باڵیۆزخانەى عێراق لە وڵاتەکانیان تۆماری پرسە و سەرەخۆشی لە باڵێۆزخانەکە دابنێن بۆ کوژرانی ئەبومەهدی موهەندیس، جێگری سەرۆکى دەستەى حەشدی شەعبی. . ماڵپەڕی RT لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگاداری دیبلۆماسییەوە دەڵێت، "ئەمریکا و بەحرەین و سعودیە ڕێگەیان بە باڵیۆزخانەى عێراق نەداوە پرسە بۆ موهەندیس بگێڕن، تەنانەت لە ئەمریکا ڕێوشوێنێ ئەمنی توند گیراوەتەبەر بۆ ڕێگری لەو کارە." . دەشڵێت، "ئیمارات کێشەى نەبووە لەگەڵ ئەو بابەتەدا و ڕێگەى داوە باڵێۆزخانەى عێراق لە ئەبوزەبی ئەو کارە بکات." . پێشتر محەمەد عەلی حەکیم، وەزیری دەرەوەى عێراق داوای لە سەرجەم نوێنەرایەتی و باڵیۆزخانەکانی عێراق کرد تۆماری پرسە و سەرەخۆشی دابنێن بۆ کوژرانی ئەو سەرکردانەى حەشدی شەعبی کە لە بۆردومانەکانی ئەمریکادا کوژران.