گه‌ڕان

Shadow Shadow

دوو ژن بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆوە لە دهۆک گیانیان لەدەستدا

2020.01.14 - 21:54
دوو ژن بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆوە لە دهۆک گیانیان لەدەستدا
ناس کورد- ، لە دوو ڕوداوی هاتوچۆی جیادا لەشاری دهۆک دوو ژن گیانیان لەدەستدا و شەش کەسی دیکەش برینداربوون. ، ئەمڕۆ چوارشەممە 14ی کانونی دووەمی 2020، ئازاد تەها، وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی دهۆک لە فەیسبوکی خۆی بڵاویکردەوە: "کاتژمێر 2:30 خولەکی پاشنیوەڕۆ لەنێوان شەقامی سەرەکی دهۆک و ناحیەی ئەرتوش ڕووداوێکی هاتوچۆ لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلی جۆری نیسان سەنی و ڤۆڵکس واگنی جیتا ڕوویداوە و بەهۆیەوە ژنێک گیانی لەدەستدا و سێ کەسی دیکەش برینداربوون". ، ئاماژەی بەوەشکرد: " هەر ئێوارەی ئەمڕۆ، کاتژمێر 7:10 خولەکی ئێوارە لە سەر شەقامی سەرەکی زاخۆ و ناحیەی باتیڤا، پێکدادانێک لە نێوان ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر و ئۆتۆمبێلێکی پیکاب ڕوویداوە و لەو ڕووداوەشدا بەهەمانشێوە ژنێک گیانی لەدەستدا و سێ کەسی دیکەش برینداربوون. ، ئەمە لەکاتێکدایە، بەگوێرەی بڵاوکراوەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتوچۆی پارێزگاکان، لە دوو هەفتەی سەرەتای ئەمساڵەوە، 18 کەس بە ڕووداوی هاتوچۆ گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 60 کەسیش برینداربوون.