گه‌ڕان

Shadow Shadow

ڤیدیۆیەکى نهێنى دزەپێکراو؛ ناکۆکییەکانى رۆحانى و سوپاى پاسداران دەتەقنەوە

2020.01.14 - 15:39
ڤیدیۆیەکى نهێنى دزەپێکراو؛ ناکۆکییەکانى رۆحانى و سوپاى پاسداران دەتەقنەوە
ناس کورد- ڕۆژنامەیەکى بەریتانى ئاشکرایکرد، بەهۆى ڕوداوى تێکشکاندنى فڕۆکە ئۆکرانییەکەوە، ناکۆکییەکانى نێوان حەسەن ڕۆحانى سەرۆککۆمار و سوپاى پاسداران ئاشکرابووە. . بەپێی ڕاپۆرتێکى ڕۆژنامەى تەلەگرافى بەریتانى، نوسینگەى حەسەن ڕۆحانى سوپاى پاسدارانى تۆمەتبارکردووە بەوەى "فریویداون" لەبارەى تێکشکاندنى فڕۆکە ئۆکرانییەکەوە کە بەهۆیەوە 176 کەس گیانیان لەدەستدا. . دواى ڕوداوى تێکشکانى فڕۆکەکە لە ڕۆژى هەشتى کانونى دووەمدا سەرەتا بەرپرسانى باڵاى ئێران ڕەتیانکردەوە ڕووداوەکە پەیوەندى بەئەوانەوە هەبێت، بەڵام ڕۆژى شەممە دواتر سوپاى پاسداران ئاشکرایکرد کە فڕۆکەکە بە هەڵە بەموشەکى ئەوان تێشکشکێنراوە. . ئەمڕۆش رۆحانى جەختیکردەوە، سزاى هەر بەرپرسێک دەدەن کە بەرپرسیاربێت لە خستەخوارەوەى فڕۆکەکە بە هەڵە. . بەپێی ڕۆژنامە بەریتانییەکە، ڕۆحانى و پاسداران هەروەها ناکۆکن لەبارەى خۆپیشاندانەکانى ئەو وڵاتەوە و دەردەکەوێت کە ڕۆحانى توڕەیی گەل دەقۆزێتەوە بۆ ئەوەى ڕەخنە لە سوپاى پاسداران بگرێت. . باس لەوەشکراوە، لەهەمانکاتدا تۆمارێکى ڤیدیۆیی یەکێک لە سەرکردەکانى پاسداران دزەیکردووە کە تێیدا سکاڵاى ئەوە دەکات کە حکومەتەکەى ڕۆحانى بەجێیهێشتوون لەبەردەم توڕەیی گەل، لە ڕووداوى تێکشکانى فڕۆکەکەدا. . لە تۆمارە ڤیدیۆییەکەدا کە لەلایەن پێگەیەکى سەر بە ئۆپۆزسیۆنەوە بڵاوکراوەتەوە بەرپرسێکى دیارى سوپاى پاسداران دەردەکەوێت کە لە ژورێکى پڕ لە ئەفسەر قسە دەکات و داوایان لێدەکات توڕەیی سیاسی هەڵبمژن. . لە ڤیدیۆکەدا فەرماندەکەى پاسداران دەڵێت، حکومەت چاوەڕوانى دوو یان سێ مانگ دەکات، پێش ڕاگەیاندنى ڕاستى ڕێگەپێدان بە سوپاى پاسداران بۆ بەدەستهێنانى پشتیوانى و هاوسۆزى گەورەى گەل، دواى ڕووداوى کوشتنى قاسم سولەیمانى و موشەکبارانکردنى دوو بنکەى سەبازى ئەمریکا لە عێراق. . جەختیشدەکاتەوە کە حکومەتەکەى ڕۆحانى بەهیچ شێوەیەک بەهاى بۆ کارەکانى سوپاى پاسداران دانەناوە و سوپاسى نەکردوون لەبەرانبەر سەرکوتکردنى خۆپیشاندانەکانى دژى حکومەت. .