ناس کورد-
بەهۆی بەفربارین و نزمبوونەوەی پلەکانی گەرماوە، چەند ڕێگایەکی سەرەکی نێوان شارە و شارۆچکەکانی هەردوو پارێزگای هەولێر و سلێمانی داخراون.
.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، بەهۆی بەردەوامبوونی شەپۆلی بەفربارین، سەرجەم ڕێگاکانی دەربەند، سەفین، هیران، هیران-شەقڵاوە، زینەتیر-ڕانیە-شەقلاوە گیراون و بۆ هاتوچۆ شیاو نین.
.
هۆشداری ئەوەشدراوە کە ئەگەری هەیە لە کاتژمێرەکانی داهاتوودا، ڕێگای هەولێر-شەقڵاوە ئاستەنگی هاتوچۆی بۆ دروست ببێت، بۆیە داوا لە هاوڵاتییان دەکات کە لە حاڵەتی زۆر پێویست نەبێت ئەو ڕێگایانە بەکارنەهێنن، تاکو بەفربارینەکە دەوەستێت و ڕێگاکان پاکدەکرێنەوە.
.
هاوکات، هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی، لەڕاگەیاندراوێکدا شۆفێرانی ئاگادارکردەوە لە بەکارنەهێنانی تونێلی پێشڕهو بههۆی بارینی بهفر له سیتهك، داواشیکردووە هاوڵاتییان سهردانی سیتهك و ناوچهی شارباژێر نهكهن تا دۆخهكه ئاسایی نەبێتەوە.
.
قائیمقامییەتی قەزای دوکانیش لە ڕاگەیاندراوێکدا، ئاماژەی بەوەکردووە، بە هۆی بەفربارینەوە ئاستەنگی هاتوچۆ له سەر ڕێگاکانی قەرەسرد، دابان، فریاد، کلکەسماق، خەلەکان و ڕانیە لە ناوچەی شێخ عبێد گرفتی هاتوچۆ درووستبووە، هوشداریشیداوە لە بەکارهێنانی ئەو ڕێگایانە.