گه‌ڕان

Shadow Shadow

شەهرەزاد شین بۆ قاسم سولەیمانى دەگێڕێت یان خۆپیشاندەران؟

2020.01.13 - 21:28
شەهرەزاد شین بۆ قاسم سولەیمانى دەگێڕێت یان خۆپیشاندەران؟
ناس کورد- وێنە ڕەشەکەى سەر هەژمارە تایبەتەکەى لە ئینستاگرم، تەرانە عەلیدۆستى (شەهرەزاد) ڕوبەڕووى ڕەخنە کردەوە و ئەویش ناچار بوو ڕونکردنەوە بدات. . تەرانە عەلیدۆستى، خانمە ئەکتەرى دیارى ئێرانى ماوەیەک لەمەوبەر وێنەى پڕۆفایلەکەى لەسەر هەژمارى فەرمى خۆى لە ئینستاگرام ڕەش کرد، لە ئێستاشدا لەلایەن هەندێک کەسەوە ڕەخنەى لێگیراوە کە گوایە بۆ ماتەمینى کوژرانى قاسم سولەیمانى ئەو کارەیکردووە. . لە وەڵامى ئەو ڕەخنانەدا تەرانە نوسیویەتى ئەو کارەى ئەو هیچ پەیوەندى نییە بە ماتەمینى گشتى فەرمى کە بەبۆنەى کوژرانى قاسم سولەیمانییەوە ڕاگەیەنراوە، بەڵکو بۆ گیانلەدەستدانى خۆپیشاندانەکانى نۆفەمبەرى ڕابردوو کە لە ئێران بەڕێوەچوو. . ئاماژەى بەوەشکردووە، ئەو ماوەیەکى درێژ پێش کوژرانى سولەیمانى، پڕۆفایلى هەژمارەکەى کردووە بە ڕەنگى ڕەش. . تەرانە کە شەش ملیۆن فۆڵۆوەرى هەیە لە ئینستاگرام، دوێنێ لە پۆستێکدا باسى لەوەکردبوو، کە "ئێمە هاوڵاتى نین (لە ئێران)، بەڵکو زیندانین، ملیۆنەها زیندانی". https://www.instagram.com/p/B7NdiFTJ-TO/?utm_source=ig_web_copy_link