گه‌ڕان

Shadow Shadow

بەشێکیان خنکاون و بەشێکى دیکەیان چارەنوسیان نادیارە

ناسنامەى ئەو هاوڵاتییانەى هەرێم کە لە بەلەمە ژێرئاوکەوتووەکەی نێوان یۆنان ‌و ئیتاڵیادا بوون

2020.01.13 - 19:23
ناسنامەى ئەو هاوڵاتییانەى هەرێم کە لە بەلەمە ژێرئاوکەوتووەکەی نێوان یۆنان ‌و ئیتاڵیادا بوون
ناس کورد- هەڤاڵ فەتاح   سەرۆكی دەزگای لوتكە بۆكاروباری ئاوارە و پەنابەران ڕایگەیاند، بەلەمە ژێرئاوکەوتووەکەی نێوان یۆنان ‌و ئیتاڵیا زیاتر لە 13 كوردی تێدابووە، بەشێکیان گیانیان لەدەستداوە و بەشێکى دیکەشیان چارەنوسیان نادیارە. . بەرەبەیانی رۆژی شەممە 11/1/2020 لە كەناراوەكانی نێوان یۆنان ‌و ئیتاڵیا و  لە نزیک دوورگەی (پاکسوس)ی یۆنان بەلەمێکی كۆچبەران بە زیاتر لە 50 سەرنشینەوە ژێرئاو كەوت و 30 کۆچبەریان گیانیان لەدەستدا. . ئاری جەلال، سەرۆكی دەزگای لوتكە كە تایبەتە بە ئاوارە و پەنابەران، ئەمڕۆ دووشەممە 13 کانونى دووەمى 2020 بەناس کوردی ڕاگەیاند "لەئێستادا سەرقاڵی زانینی سۆراغی ئەو بەلەمەین کە لە نێوان یۆنان ‌و ئیتاڵیا ژێرئاوكەوتووە". . وتیشی "بە گوێرەی زانیارییەکانمان بەلەمەکە نزیکەی پەنجا کەسی تێدابووە، 13 کەسیان کوردن، ژمارەیەکیشان تا ئێستا چارەنووسیان نادیارە". . دەزگاى لوتکە ناسنامەى ئەو 13 کەسەى بڵاوکردووەتەوە و ڕایگەیاندووە کە  پرۆسەی ئاشکراکردنی چارەنوسیان تا رۆژی چوارشەممە بەردەوام دەبێت. ئاری جەلال ئەوەشی خستەڕوو، حکومەتی یۆنان زۆر لەمپەڕو ئەستەمی خستووەتە بەردەم گەیشتنی زانیارییەکان، بە هیچ شێوەیەک یارمەتیدەرنەبووە بۆ  دەرخستنی ڕاستى و دروستی لێکۆڵینەوەکان. . ئاماژەی بەوەشکرد، بە هۆی ئەوەی ئەمڕۆ، پشوو بووە لە وڵاتی یونان، نەیانتوانیوە وەک پێویست کارەکان ئەنجامبدەن.