گه‌ڕان

Shadow Shadow

ئێران وەڵامى پەیامەکەى عێراقى لەبارەى هێرشە موشەکییەکە نەداوەتەوە

2020.01.13 - 16:38
ئێران وەڵامى پەیامەکەى عێراقى لەبارەى هێرشە موشەکییەکە نەداوەتەوە
ناس کورد-   باڵیۆزى عێراق لە ئێران ڕایگەیاند، دواى ئەوەى پەیامێکى فەرمى ناڕەزایەتییان لەسەر موشەکبارانکردنى چەند بنکەیەکى سەربازى ئەمریکا لەعێراق گەیاندووەتە بەرپرسانى ئەو وڵاتە، تا ئێستا تاران بێدەنگە و وەڵامیان نەداونەتەوە. . سەعد جەواد قەندیل، باڵیۆزى عێراق لە ئێران ڕایگەیاند، باڵیۆزى ئێران لە بەغدا لەلایەن حکومەتەوە بانگکراوە و داواى لێکراوە پەیامى عێراق بگەیەنێتە بەرپرسانى وڵاتەکەى بۆ ئەوەى خاکى عێراق نەکرێتە شوێنى یەکلاکردنەوەى ململانێکان. . باڵیۆزى عێراق لە ئێران ئاماژەی بەوەشکرد، تا ئێستا ئێران بێدەنگە و وەڵامى پەیامەکەى نەداوەتەوە. . دوابەدواى وەشاندنى چەند موشەکێک  لە ڕۆژى چوار شەممە، 8ى  ئەم مانگە، بەرەو چەند بنکەیەکى سەربازى ئەمریکا لەعێراق لەلایەن سوپاى پاسدارانەوە، وەزارەتى دەرەوەى عێراق لەسەر ئەو کارە باڵیۆزى ئێرانى لەبەغدا بانگهێشتکرد و پەیامى ناڕەزایەتى حکومەتى عێراقى پێدا بۆ ئەوەى بیگەیەنێتە بەرپرسانى وڵاتەکەى.