گه‌ڕان

Shadow Shadow

گۆڕانکاری نرخی دراوەکان لە هەرێم.. دۆلار سه‌رله‌نوێ بەرزبووەوە

2020.01.13 - 11:52
گۆڕانکاری نرخی دراوەکان لە هەرێم.. دۆلار سه‌رله‌نوێ بەرزبووەوە
ناس کورد-   نرخی دراوە جیهانییەکان لە بازاڕەکانی هەرێم، گۆڕانکاری بەسەردا هات و دۆلار بەڕێژەیەکی کەم بەرزبووەتەوە، بەشێوەیەک 100 دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر 121 هەزار و 600 مامەڵەی پێوەدەکرێت. . فەرید محەمەد، لە کۆمپانیای گوڵی گەش لەبازاڕی دۆلارەکەی شاری سلێمانی بە ناس کوردی ڕاگەیاند “ئەمڕۆ (دووشەممە، 13ی کانونی دووەمی 2020)، نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی لە بازاڕەکانی هەرێمدا بە 121 هەزار و 600 دیناری عێراقی مامەڵەی پێوە دەکرێت، لەکاتێدا دوێنێ بەرامبەر 121 هەزار 500 دینار بوو". . وتیشى “100 هەزار تمەنی ئێرانی بە 9 هەزار 250 دینارە و نرخی 100 لیرەی تورکیش 20 هەزار و 800 دینارە". . هەروەها 100 یۆرۆ بە 134 هەزار و 500 دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت و نرخی 100 پاوەنی بەریتانیش 156 هەزار و 750 دینارە. .