گه‌ڕان

Shadow Shadow

ئەمریکا:هەرکاتێک کۆتایمان بە داعش هێنا لە عێراق دەکشێینەوە

2020.01.13 - 08:36
ئەمریکا:هەرکاتێک کۆتایمان بە داعش هێنا لە عێراق دەکشێینەوە
ناس کورد- ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی ئەمریکا، ڕایگەیاند، ئەمریکا ئامادەیە هێزەکانی له‌ عێراق بکشێنێتەوە بە گوێرەی ئەو ڕێکارانەی کە لە ناو ڕێککەوتنە ستراتیژییەکەی نێوان هەردوولادا دەستنیشانکراوە. . ڕۆبەرت ئۆبراین، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی ئەمریکا، لە میانەی چاوپێکەوتنێکیدا، لەگەڵ کەناڵی فۆکس نیوزی ئەمریکی، ڕایگەیاند :" ئەمریکا ئامادەیە هێزەکانی له‌ عێراق بکشێنێتەوە بە گوێرەی ئەو ڕێکارانەی کە لە ناو ڕێککەوتنە ستراتیژییەکەی نێوان هەردوولادا دەستنیشانکراوە. . ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی ئەمریکا، ئەوەشی ڕاگەیاندووە:" هەر کات بە تەواوەتی کۆتایی بە بوونی ڕێکخراوی داعش لە ناوچەکە هێنرا، ئەوا ئەمریکا ئامادەیە لە عێراق بکشێتەوە". . ڕۆبەرت ئۆبراین، ئەوەشی خستەڕوو، لە ئێستادا ئەوان کۆتاییان بە خەلافەتی داعش لە ناوچەکە هێناوە، دەبێت لە ئێستادا بەجدی کاربکەن بۆ لە ناوبردن و قەڵاچۆکردنی پاشماوەکانی ئەو ڕێکخراوە تیرۆریستییە. . دەرباری کوشتی قاسم سولەیمانی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی ئەمریکا ڕایگەیاند :"سولەیمانی پلانی داڕشتووە بۆ هێرشکردنە سەر چوار باڵوێزخانەی ئەمریکا لە چەند وڵاتێکی جیهاندا". . بەرەبەیانی ڕۆژی (هەینی، 3ى کانوونی دووەمی 2020) لە بۆردومانێکی فڕۆکەکانی ئەمریکا، قاسم سولەیمانی، فەرماندەی فەیلەقی قودس و ئەبومەهدی موهەندیس، جێگری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی و ژمارەیەک فەرماندەی ئێرانی و حەشدی شەعبی کوژران. .