گه‌ڕان

Shadow Shadow

کاروانێکى سەربازیى ئەمریکى لە هەولێرەوە ڕەوانەى موسڵ کرا

2020.01.12 - 21:44
کاروانێکى سەربازیى ئەمریکى لە هەولێرەوە ڕەوانەى موسڵ کرا
ناس کورد- سەرچاوەیەکى ئاگادار ڕایگەیاند، دەیان ئۆتۆمبیلى سەربازیى سەر بە سوپاى ئەمریکا لە هەولێرەوە ڕەوانەى موسڵ کراون. . سەرچاوەکە بە ناس کوردى ڕاگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە 12ى کانونى دووەمى 2020، کاروانێکى سەربازیى ئەمریکى کە لە 40 ئۆتۆمبێلى سەربازى پێکهاتبوو، لە هەولێرەوە بەڕێککەوتوون و گەیشتونەتە موسڵ. . وتیشى "ئامانج لەو جموجۆڵە سەربازییەى ئەمریکا، پێداچونەوەیە بە بڵاوەپێکردنى هێزەکان لە تکریت و موسڵ و ناوچەکانى دیکە". . بەوتەى سەرچاوەکە، جموجۆڵى ئەمریکا بۆ دوبارە پێداچونەوە بە بڵاوکردنەوەى هێزەکانى، بەهۆى چالاکبوونى شانە نوستووەکانى داعشەوەیە لە موسڵ و تکریت و ناوچەکانى باکورى سەڵاحەدین.