گه‌ڕان

Shadow Shadow

چوار کەس برینداربوون

گەورەترین بنکەى سەربازى ئاسمانى لە عێراق بۆردومانکرا

2020.01.12 - 19:33
گەورەترین بنکەى سەربازى ئاسمانى لە عێراق بۆردومانکرا
ناس کورد-   شانەى میدیاى جەنگى عێراق ڕایگەیاند، بنکەى ئاسمانى بەلەد لە پارێزگاى سەڵاحەدین بە موشەکى کاتیۆشا بۆردومانکراوە. . شانەى میدیاى جەنگى ئەمڕۆ یەکشەممە 12ى کانونى دووەمى 2020 لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاند، بنکەى ئاسمانى بەلەد لە پارێزگاى سەڵاحەدین، بە هەشت موشەکى کاتیۆشا، لە سەرچاوەیەکى نادیارەوە بۆردومانکراوە. . ئاماژەى بەوەشکردووە، بەهۆى بۆردومانەکەوە ئەفسەرێک و سێ کارمەندى هێزى ئاسمانى عێراقى برینداربوون. . دواى کوژرانى قاسم سولەیمانى لەلایەن ئەمریکاوە، ئەمە دووەمجارە بنکەى ئاسمانى بەلەد کە هێزى ئەمریکى و عێراقى تێدایە بۆردوماندەکرێت. . چوارى ئەم مانگە  سێ موشەک ئاڕاستەى بنکەکە کران، دواى ئەوەى گروپە چەکدارەکانى سەر بە ئێران هەڕەشەى بە ئامانجگرتنى ئەو بنکە سەربازییانەیان کرد کە هێزەکانى ئەمریکاى تێدایە. . بنکەى ئاسمانى بەلەد گەورەترین بنکەى ئاسمانی سەربازییە لە عێراق و دەکەوێتە دورى 64 کیلۆمەتر باکورى بەغدا، لە ناوەڕاستى هەشتاکانى سەدەى ڕابردوودا دروستکراوە، روبەڕەکەى 25 کیلۆمەتر چوارگۆشەیە. . ساڵى 2003 لەکاتى شەڕى روخانى ڕژێمى سەدام حوسەیندا بنکەکە روبەڕووى هێرشى چڕ بووەوە لەلایەن ئەمریکاوە، دواتر لەلایەن هێزەکانى ئەمریکاوە بەکارهێنرا، ساڵى 2001 عێراق بەفەرمى ڕادەست عێراقى کردەوە.