گه‌ڕان

Shadow Shadow

نەسروڵا بۆ بارزانى: پێویستە سوپاسى سولەیمانى بکەیت و بەشداربیت لەتۆڵەکردنەوەیدا

2020.01.12 - 17:54
نەسروڵا بۆ بارزانى: پێویستە سوپاسى سولەیمانى بکەیت و بەشداربیت لەتۆڵەکردنەوەیدا
ناس کورد-   حەسەن نەسڕوڵا ئەمیندارى گشتى حزبوڵاى لوبنانى پەیامێکى ئاڕاستەى مەسعود بارزانى کرد و داوایکرد، سوپاسى سولەیمانى بکات و بەشداربێت لەتۆڵەکردنەوەیدا. . لەمیانى وتارێکی تەلەفزیۆنیدا  لەسەر کۆمەڵێک ڕوداوى ناوچەکە و ناکۆکییەکانى ئێران و ئەمریکا و کوشتنى قاسم سولەیمانى و هەڵوێستى بەرپرسانى هەرێم قسەیکرد، نەسروڵا وتى "بەڕێز مەسعود بارزانى لەسەرت پێویستە سوپاسى حاجى قاسم سولەیمانى بکەیت، هەروەها ئێوە و بەرپرسانى تریش پێویستە دان بەو سەرکەوتنانەدا بنێن و بەشدارى بکەن لە وەڵامدانەوەى ئەمریکا بەهۆى ئەو تاوانەى ئەنجامیداوە". . لەدرێژەى وتەکانیدا کە ئاڕاستەى خەڵکى عێراقى کرد، ئەمیندارى گشتى حزبوڵا وتى "حەشدى شەعبى هێرشى کرد سەر داعش لەهەندێ ناوچە ئەوەش لەکاتێکدا بوو کە ئەمریکا ئەبو مەهدى موهەندیس و سولەیمانى کوشت و ئەو دوو سەکردەیەش ڕۆڵیان لەتێکشکاندنى داعشدا هەبوو". . ئاماژەى بۆ ئەوەشکرد، لەسەر وڵاتانى ناوچەکە پێویستە سوپاسى قاسم سولەیمانى و ئەبومەهدى موهەندیس بکەن، کە توانیویانە داعش تێکبشکینن لەکاتێکدا زۆربەى وڵاتانەى ناوچەکە لەژێر هەڕەشەى داعشدا بوون بەو وڵاتە عەرەبیانەشەوە کە فەتوا و پشتیوانیان بۆ خۆکۆژەکان دەربڕیوە. . لەدواى کوژرانى قاسم سولەیمانییەوە لەلایەن ئەمریکاوە، نەسروڵا چەندین هەڕەشەى لە ئەمریکا کردووە و بەڵێنیداوە تۆڵەى کوژرانى بکەنەوە.