گه‌ڕان

Shadow Shadow

خوێندکاران دەروازەى زانکۆی واستیان سوتاند و بەردەوامی بایکۆتیان دووپاتکردەوە

2020.01.12 - 14:18
خوێندکاران دەروازەى زانکۆی واستیان سوتاند و بەردەوامی بایکۆتیان دووپاتکردەوە
ناس کورد- بەهۆی ڕێگریکردنیان لە بەشداریکردن لە خۆپێشاندانەکان و بەردەوامبوون لە بایکۆتی دەوام، خوێندکارانی زانکۆی واست لە باشوری عێراق ئاگریان لە دەروازەی زانکۆکەیان بەردا. . ئەمڕۆ، یەکشەممە، 12ى کانونی دووەمی 2020،  گرژی لە نێوان خۆیندکارانی زانکۆی واست لە باشوری عێراق و هێزە ئەمنییەکان ڕوویدا، لە ئاکامدا خوێندکارە "توڕەکان" ئاگریان لە دەروازەی سەرەکی زانکۆکە بەردا. . بەگوێرەی میدیا عێراقییەکان، هاوشێوەی زانکۆکانی دیکەی عێراق خوێندن لە زانکۆی واست لە سەرەتای سەرهەڵدانی خۆپیشاندانەکانەوە ڕاگیراوە، بەڵام خوێندکاران هەموو هەفتەیەک بەشداری لە خۆپیشاندانەکان دەکەن و لەناو حەرمی زانکۆکە کۆدەبنەوە، دواجاریش لەوێیەوە بەڕێدەکەون بەرەوە گۆڕەپانەکانی خۆپێشاندانەکان. . میدیا عێراقییەکان لە زاری چەند خوێندکارێکی بەشداربووی خۆپیشاندانەکانەوە دەڵێن، خوێندکاران ویستوویانە وەک ڕۆژانەی ڕابردوو هەمان نەریت پەیڕەو بکەن، بەڵام کاتێک گەیشتوونەتە ناو زانکۆ، هێزە ئەمنییەکان گەمارۆیان داون و ڕێگریان لێکردون بڕونە دەرەوە، بۆیە پێکدادان لە نێوان هەردوولا دروست بووە.   [video width="400" height="224" mp4="https://www.nasnews.com/assets/uploads/2020/01/video-1578822163.mp4"][/video]   [video width="224" height="400" mp4="https://www.nasnews.com/assets/uploads/2020/01/video-1578822071.mp4"][/video]