گه‌ڕان

Shadow Shadow

گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوای هەرێم.. سبەینێ بەفر دەبارێت

2020.01.12 - 10:27
گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوای هەرێم.. سبەینێ بەفر دەبارێت
ناس کورد- ، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، سبەینێ سەرجەم ناوچەکانی هەرێم دەکەنە ژێر شەپۆلێکی باران و بەفر بارینەوە. ، بەگوێرەى پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ (یەکشەممە، 12ی کانونی دووەمی 2020)، پلەکانی گەرما لە شارەکانی هەرێمی کوردستان، لەنێوان 1 بۆ 16 پلە دەبن، نزمترین پلەى گەرما لە سلێمانی تۆمار دەکرێت و بەرزترینیش لە پارێزگاى کەرکوک، لەگەڵ ئەوەشدا لە زۆرێک ناوچەکان ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەوری کەم دەبێت. ، هەروەها بۆ سبەی (دووشەممە)، گۆڕانکارییەکی بەرچاو لە کەشوهەوادا ڕوودەدات و سەرجەم ناوچەکانی هەرێم دەکەونە ژێر شەپۆلێکی باران و بەفر بارینەوە و شەپۆلەکەش تەنها سبەینێ بەردەوام دەبێت.